بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئهندرو پیک له تویتهكهیدا نووسیویهتی: "رۆژێكی گرنگه بۆ ههرێمی كوردستان، به خۆشحاڵییهوه چاوهڕێم كار لهگهڵ هاوڕێم مهسروور بارزانی بكهم".
لە لایێكی دیكەوه بەلجیکا هاوبەشیی و پاڵپشتیی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
هێندریک ڤان دی ڤێلدێ، باڵیۆزی بەلجیکا لە ئوردن و عێراق لە تویتێکدا نووسیویەتی "بەلجیکا هاوبەشێکی راستەقینەی ئەجێنداکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی دەبێت و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەلجیکا پشتیوان و هەماهەنگکاری هەولێر دەبێت.
ڤان دی ڤێڵدی، لە درێژەی تویتەکەیدا، هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسروور بارزانی و کابینەکەی بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتر خواست.
دوێنێ سێشهممه 11/6/2019، پهرلهمانی كوردستان كۆ بووهوه و فراكسیۆنی پارتی وەک براوەی یەكەم لە ھەڵبژاردنی پەرلەمان، مەسروور بارزانی-ی وەک كاندید بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێشكەش كرد و بە زۆرینەی دەنگ ناوزهد كرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment