بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە فڕۆکەخانەی مێهرابادی تارن لەلایەن محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا.
شینزۆئابە پاش چەند کاتژمێری دیکە لە کۆگای فەرهەنگی- مێژوویی سەعدئاباد بە شێوەی فەرمی لەلایەن حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری، کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێشوازیی لێدەکرێت و دانووستان و گفتوگۆ فەرمییکان دەستبەجێ دەست پێدەکەن.
ناوبراو بەیانی پێنجشەممە لەگەڵ ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئایەتۆڵڵا خامنەیی کۆ دەبێتەوە.
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن پاش دیداری لەگەڵ ڕێبەری ئێران کۆتایی بەسەفەرە دوو ڕۆژەکەی لە ئێران دێنێت.
سەردانی شینزۆئابە بۆ تاران یەکەمین سەردانی بەرپرسێکی باڵای ژاپۆن بۆ ئێران پاش سەردانی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی ژاپۆن لە ساڵی 1978ی زاینی دێتە ئەژمار.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment