کوردپرێس:
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه که ڕۆژی سێشه‌ممه 11ی حوزه‌یرانی 2019 د. به‌رھه‌م ساڵح له کۆشکی سه‌لام له به‌غدا به‌بۆنه‌ی ده‌ست پێکردنی ئه‌رکه نوێیه‌کانیانه‌وه پێشوازی کرد له باڵیۆزانی نوێی عێراق له ھه‌ر یه‌ک له وڵاتانی تورکیا و کۆماری چیک و ده‌وڵه‌تی ئیمارات.
له دیداره‌که‌دا به‌رھه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به ھه‌وڵه‌کانی عێراق کرد بۆ فراوان کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که و جیھان له گشت بواره جیاجیاکاندا به‌مه‌به‌ستی به‌ھێزکردنی پێگه‌ی عێراق له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا به جۆرێک که به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی گه‌لی عێراق ده‌سته‌به‌ر بکات.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌ش کراوه که به‌رهه‌م ساڵح جه‌ختی له گرنگیی پێشکه‌ش کردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به ھاووڵاتییانی عێراق له تاراوگه و واڵاکردنی ده‌رگای باڵیۆزخانه‌کان له به‌رده‌م ھاونیشتمانیاندا کرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: لای خۆیانه‌وه باڵیۆزانی نوێ پێزانینی خۆیان بۆ پشتیوانییه‌کانی سه‌رۆک کۆمار ده‌ربڕی و جه‌ختیشیان کرده‌وه له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌رکه نیشتمانییه‌ی که پێیان سپێردراوه به باشترین شێوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment