تورکیا بڕیاری ئەمریکا لەسەر کڕینی فڕۆکەی یف 35 ڕەت دەکاتەوە

بەشی تورکیا- وەزارەتى دەرەوەى تورکیا بڕیارێکى ئەمریکاى ڕەت کردەوە لەسەر کڕینى فڕۆکەى "ئێف ٣٥" و بە "هەڕەشەکردنى زۆردارى" ناوی بردووە.

کوردپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا بڕیاری ئەمریکا بۆ قەدەغەکردنی فڕۆکەی ئێف 35 لە تورکیا ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت سیاسەتى دەرەوەى تورکیا و سیستمى دادوەرى ڕووبەڕووى ناشیرین­کردن بوونەتەوە بە زۆردارى کە بڕیارەکەش هیچ بناغەیێکى نییە.

لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژە بەوەش کراوە، دەرکردنى بڕیارى لەو شێوەیە هیچ قبوڵکراو نییە و نابێتە هۆى زیادبوونى متمانە لە نێوان تورکیا و ئەمریکا.

پێشتر لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا، ناسراو بە پنتاگۆن، ئاماژەى بەوە کردووە، بەرپرسانى تورکیاى ئاگادارکردووەتەوە کە مەشق و راهێنان بە فڕۆکەوانە تورکەکان لەسەر فڕۆکەی ئێف ٣٥، ڕاگیراوە و دەستپێناکاتەوە تا ئەوکاتەی تورکیا لە کڕینی سیستمی مووشەکیی ئێس ٤٠٠ی رووسی پەشیمان دەبێتەوە، کە بەپێى پلانى ڕوسیا لە تەموزى داهاتوودا سیستمەکە دەگاتە تورکیا.

ئەوە لەکاتێکدایە، پنتاگۆن تا ٣١ی تەموزى داهاتوو مۆڵەتی بە تورکیا داوە، بۆ دەستبەرداربوونی لە کڕینی سیستمە مووشەکییەکەی روسیا، ئەگەرنا سزای دارایی دەخاتە سەرى.

News Code 54256

Your Comment

You are replying to: .
captcha