ڕۆحانی لە قرقیزستان چاوی بە سەرۆکی ڕووسیا دەکەوێت

بەشی ئێران/ کوردی- بڕیارە ڕۆژی هەینی حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ ولادیمیێر پووتن سەرۆکی ڕووسیا لە وڵاتی قرقیزستان دیدار و گفتوگۆ بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس یوری ئۆشاکۆڤ ڕاوێژکاری سەرۆکی ڕووسیا لە لێدوانێکدا بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند بڕیارە ڕۆژی هەینی 24ی جۆزەردان بەرانبەر بە 14ی حوزەیرانی 2019 ولادیمیێر پووتن سەرۆکی ڕووسیا لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە بیشککی وڵاتی قرقیزستان دیدار و گفتوگۆ بکات.

ناوبراو گوتیشی ئامانجی کۆبوونەوەکەی نێوان هەردوو سەرۆکی ڕووسیا و ئێران ئەوەیە تاوتوێی پێوەندیی ئابووریی نێوان هەردوو لا بکەن و تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانیش بارودۆخە هەرێمییەکان دەبێت.

ڕاوێژکاری سەرۆکی ڕووسیا گوتیشی بەم هەلومەرجەی ئێستاوە دیدارەکەی نێوان هەردوو سەرۆککۆماری ئێران و ڕووسیا دیدارێکی گرینگ دەبێت کە لە وڵاتی قرقیزستان ئەنجام دەبێت.

شایانی باسە هەردوو سەرۆکی ئێران و ڕووسیا بڕیارە بە مەبەستی بەشداری کردن لە خولی نۆزدەهەمی دانشیتنی رێکخراوی هاوکاریی شانگهای ڕۆژی هەینی 24ی جۆزەردان بەرانبەر 14ی حوزەیرانی 2019 سەردانی بیشککی قرقیزستان بکەن.

News Code 54254

Your Comment

You are replying to: .
captcha