هۆڵه‌ندا پشتیوانی له‌ دامه‌زراندنی دادگه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی له‌ سووریا ده‌کات

به‌شی سووریا- نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا کۆ بوونه‌وه‌ و له‌ دیداره‌که‌دا پشتیوانیی وڵاته‌که‌یان له‌ دامه‌زراندنی دادگه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگه‌یی‌کردنی چه‌کداری داعش له‌ باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش ئه‌وه‌ی نیکۆل بیلویت وه‌زیری دادی فه‌ڕه‌نسا پڕۆژه‌یێکی له‌باره‌ی پێکهێنانی دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگه‌یی‌کردنی چه‌کدارانی ئه‌ورووپیی داعش له‌ وڵاتی عێراق خسته‌ڕوو کاردانه‌وه‌ی نوێنه‌ری حیزبه‌ کوردییه‌کانی سووریای به‌دواوه‌ بوو و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا له‌ دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا پشتیوانیی وڵاته‌که‌یان له‌ دامه‌زراندنی دادگه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی ڕاگه‌یاندووه ‌بۆ دادگه‌یی‌کردنی چه‌کداری داعش له‌ باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.

لان بیجان سه‌رۆکی به‌شی قه‌یرانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا که‌ سه‌ردانی باکووری سووریای کردووه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بدولقادر عومه‌ر و ئه‌مه‌ل ده‌ده‌ هاوسه‌رۆکانی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دیدار و گفتوگۆی کرد.

به‌ دوای دیداره‌که‌ ئه‌مه‌ل ده‌ده‌ به‌ هه‌واڵنێرانی گوت: نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا پشتیوانی له‌ دامه‌زراندنی دادگه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی له‌ باکوور یان ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌کات بۆ دادگه‌یی‌کردنی چه‌کدارانی داعش. هه‌روه‌ها ناوبراو ته‌ئکیدی له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسیی سووریا و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ کردووه‌.

سه‌رچاوه‌: هاوارنیووز

هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=46336

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54236

Your Comment

You are replying to: .
captcha