به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به دوای په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه‌یێک له سێنای ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانێتیی نێوان تورکیا- ئه‌مریکا، حامی ئاکسۆی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کاردانه‌وه‌ی به‌و بابه‌ته پیشان دا و گوتی: هه‌رگیز په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه‌یێکی وا له‌لایه‌ن سێنای ئه‌مریکاوه له‌گه‌ڵ دۆستایه‌تییه لهمێژهکانی تورکیا- ئه‌مریکا و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته هاوپه‌یمانه یه‌ک ناگرێته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: ئاراسته‌کردنی ئیدعای ناڕاسته‌قینه و بێبنه‌ما له‌م پڕۆژه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ده‌زگای دادی تورکیا قبووڵ ناکه‌ین. دایالۆگ و ڕێزدانان بۆ سه‌روه‌ریی وڵاتان باشترین ڕێگه‌چاره‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ڕاجیاوازییهکانی نێوان وڵاتانی هاوپه‌یمان و دۆست. هه‌رگیز ناتوانین ئه‌و بڕیارانه قبووڵ بکه‌ین که له سیاسه‌تی ڕۆژانه‌یاندا زمانی هه‌ڕه‌شه و گه‌مارۆ به‌کار دێنن، به‌ڵێنگه‌لێکی ساخته‌یی ده‌ده‌ن و په‌یوه‌ندیی به ڕاستییه‌کانه‌وه نییه و هیچ یارمهتییێک به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی متمانه‌ی نێوان دوو لایه‌ن ناکات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment