به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌مدواییه‌دا په‌یمانگای ئاشتیی ئه‌مریکا شاندێکی ڕه‌وانه‌ی عێراق کردووه بۆ ئه‌وه‌ی لە دۆخی ئەو وڵاتە پاش له‌ناوچوونی خه‌لافه‌تی داعش بکۆڵێته‌وه.
ئه‌م شانده له ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به هه‌ندێک خاڵی ئیجابی کردووه له‌وان به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له ئاستی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هه‌نگاونان بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێ له هه‌ولێر و به‌غدا و هیوای خواستووه که ئه‌م کاره ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیتنیکه جۆراوجۆره‌کانی عێراق له‌وان عه‌ره‌ب، کورد، شیعه و سوننه له پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق و هه‌روه‌ها حکوومه‌تی خۆجێیی هه‌رێمی کوردستان نزیک ببنه‌وه.
شانده‌که‌ی په‌یمانگای ئاشتیی ئه‌مریکا که سه‌ردانه‌که‌ی له ناوچه‌کانی باکووری عێراق به‌تایبه‌ت ناوچه‌کانی پێشووتری ژێر کۆنتڕۆڵی داعش ئه‌نجام داوه نیسبه‌ت به دۆخی ئێستای ئه‌و ناوچانه هۆشداری ده‌دات چوونکه هێشتا دۆخی وڵاتی عێراق به‌تایبه‌ت له ناوچه‌کانی پێشووتری ژێر کۆنتڕۆڵی داعش و قه‌ڵه‌مڕه‌وی موناقه‌شه‌ی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی خراپ و له‌رزۆکه.
ئه‌م گرووپه پێی وایه که پاشهاته‌کانی پاش داعش دووبه‌ره‌کی و دروست‌بوونی ته‌نگه‌ژه و ناکۆکی لێده‌که‌وێته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌م ناکۆکییانه درێژه‌ی ببێت گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌ی داعش چاوه‌ڕواننه‌کراو نییه.
په‌یمانگای ئاشتیی ئه‌مریکا نیگه‌رانیی خۆیشی هه‌مبه‌ر هه‌نگاونه‌نانی جیدی بۆ دابین‌کردنی ئیمکانات و خزمه‌تگوزاری گشتی بۆ خه‌ڵک به‌تایبه‌ت له ناوچه شه‌ڕلێدراوه‌کان ده‌ربڕی.
په‌یمانگای ئاشتیی ئه‌مریکا تیشک ده‌خاته سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق به سه‌رکردایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی که به‌ره‌وڕووی گه‌نده‌ڵی بۆته‌وه و هه‌ندێک چاکسازی له ده‌وڵه‌ت ئه‌نجام داوه به‌ڵام پێشی وایه که کات بۆ ئاشکرابوونی ئه‌نجامی هه‌وڵه‌کان زۆر که‌مه.
په‌یمانگای ئاشتیی ئه‌مریکا نه‌بوونی پلان بۆ هێنانه‌ناو دووباره‌ی خێزانی چه‌کدارانی داعش له کۆمه‌ڵگای عێراق و به‌رده‌وامیی نیگاداریی ئه‌وان له که‌مپه‌کان به کێشه‌یێکی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و وڵاته ده‌زانێت و هه‌مبه‌ر لێکه‌وته‌کانی هۆشداری ده‌دات.
په‌یمانگاکه ئه‌مریکای ڕاسپاردووه که بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراق یارمه‌تیی ئه‌و وڵاته بدات به‌ڵام ته‌ئکیدی کردووه که نه‌بوونی به‌رنامه‌ی یه‌کپارچه و دروست بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراق هۆکارێکه بۆ به‌رده‌وامیی دۆخی له‌رزۆکی ئه‌و وڵاته.
په‌یمانگای ئاشتیی ئه‌مریکا جه‌خت ده‌کاته‌وه که پشتیوانیی ئه‌مریکا و وڵاتانی دیکه‌ی جیهان له عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ئه‌و وڵاته به‌س نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment