سوپای توركیا كاروانێكی سه‌ربازیی دیكه‌ی ڕه‌وانه‌ی سنووری سووریا کرد

به‌شی تورکیا- سوپای تورکیا کاروانێکی سه‌ربازیی دیکه‌ی به ‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ یه‌که سه‌ربازییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ره‌و سه‌ر سنووری سووریا جووڵاند.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا ده‌ست که‌وتووه‌، سوپای تورکیا شه‌وانه‌ کاروانێکی سه‌ربازی پێکهاتوو له‌ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ سووریا کرد که‌ له‌ بنکه‌ سه‌ربازییه‌ جۆراوجۆره‌کانی تورکیاوه‌ پێکهاتوونه‌.

له‌ ماوه‌ی 6 مانگی ڕابردوو و پاش ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ته‌نگه‌ژه‌کان له‌ ئیدلب تورکیا به‌ شێوه‌ی به‌رفراوان کاروانی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنووری سووریا ده‌کات و شوێنی جووڵه‌ی کاروانه‌ سه‌ربازییه‌که‌ که‌ پێشتر به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بوو له‌ ئێستادا به‌ره‌و سنووره‌کانی ئیدلب گۆڕاوه‌.

کاروانی سه‌ربازیی ئاماژه‌پێکراو شه‌وانه‌ له‌ پارێزگای هاتای به‌ره‌و ناوچه‌ی کریکخانه‌ تێپه‌ڕیوه‌ و له‌ سنووری سووریا جێگیر بووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54187

Your Comment

You are replying to: .
captcha