کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا دژی ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستان ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هه‌زاران کوردی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا دژی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و داوای ڕاگرتنی به‌په‌له‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی شه‌ممه‌ 8ی حوزه‌یرانی 2019 هه‌زاران کوردستانی و دۆستانی کورد له‌ شاری کۆڵنی ئه‌ڵمانیا ‌دژی له‌شكركێشی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و داگیركاریی سوپای ئه‌و وڵاته‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان.

پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ڕێگه‌ی نه‌دا خۆپیشانده‌ران وێنه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ڕێبه‌ری په‌که‌که‌ به‌رز بکه‌نه‌وه‌.

دوای ڕێپێوانه‌که‌ گردبوونه‌وه‌یێک به‌ڕێوه ‌چوو و له‌ به‌یاننامه‌یێکدا سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌کردنی له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان داوای ڕاگرتنی به‌په‌له‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ و هێرشی ئاسمانی و تۆپخانه‌ییی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ جۆراوجۆره‌کانی هه‌رێمیان کرد.

شایانی باسه‌؛ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ توركیا له‌شكركێشی له ‌ناوچه‌ی خواكوڕکی هه‌رێمی کوردستانی ده‌ست پێكردووه‌.

سه‌رچاوه‌: هاوڵاتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54182

Your Comment

You are replying to: .
captcha