کوردپرێس:
مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بڕیارێکدا فەرمانی بە ڕاگەیاندنەکان کرد خۆ ببوێرن لە هەموو جۆرە گوتارێکی گرژ کە ئاڵۆزی دروست دەکات.
لهوبارهیهوه، مهحمود محهمهد وتهبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، لهراگهیهندراوێكدا دهڵێت"ئهم بارودۆخه ههستیارهی ناوچهكه و عیراق بهگشتی و كوردستان به تایبهتی، كهشێكی ئارام و تهحهمول و لهخۆبردوویی زیاترمان لێ دهخوازێ."
دەقی راگەیێندراوەکەی گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
"ئەم بارودۆخە هەستیارەی ناوچەکە و عێراق بەگشتی و، کوردستان بە تایبەتی، کەشێکی ئارام و تەحەمول و لەخۆبردوویی زیاترمان لێ دەخوازێ. بەداخەوە لە ئاکامی گوتار و نووسینی پێشتری چەند کەسێکی باڵا دەست و بەشێک لە راگەیاندنەکانی یەكێتی نیشتمانی کوردستان کە بە زمانی زبر و دوور لە ئەتەکێتی سیاسی و راگەیاندن هێرشیان کردە سەر کەسایەتی و پارتیشمان، گرژی لە راگەیاندنەکانەوە دروست بوو.
لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و لەسەر ئەمری جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بۆ خزمەتی پرۆسەی سیاسی و هەڕێمەکەمان و، بۆ رەواندنەوەی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی هاوڵاتیانی خۆشەویست، لەم بەرە بەرەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەدا، هەموو جۆرە گوتار و نووسینێکی گرژ، کە پێی دەگوترێ هێرشی راگەیاندن لە تەواوی دامودەزگاکانی پارتیمان یەک لایەنانە لە ئەمڕۆوە (۳ی٦ی۲٠۱۹) وە رادەگیرێ.
مەحموود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣ی٦ی٢٠١٩
Your Comment