به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌لی ژنان (YPJ) هێزێکی تایبه‌تی ژنانی کوردی سووریایه که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هاوشانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دژی داعش شه‌ڕیان کردووه. ئه‌م هێزانه به‌بۆنه‌ی وره‌ی به‌رزیانه‌وه که له به‌رانبه‌ر داعش پیشانیان داوه ناوبانگێکی زۆریان ده‌رکردووه به شێوه‌یێک که چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی له‌وان "کچانی خۆڕ" له‌باره‌یانه‌وه دروست کراوه.
هالیڤوود ڕیپۆرتر ڕاپۆرتی دا که به‌رهه‌مهێنه‌رانی یاریی به‌ناوبانگی کاڵ ئۆف دیووتی له نوێترین نوسخه‌دا بۆ سهرنجڕاکێشترکردنی یارییه‌که شه‌خسییه‌تی ژنه شه‌ڕڤانه‌کانی کوردی سووریایان به‌کار هێناوه و ژنێکیان به یارییه‌که زیاد کردووه که له‌گه‌ڵ تیرۆریستان شه‌ڕ ده‌کات.
تیلر کۆرۆساکی سیناریۆنووسی ئه‌م یارییه به هالیڤوود ڕیپۆرتری ڕاگه‌یاندووه: بۆ زیادکردنی شه‌خسیه‌تی ژنی شه‌ڕڤان له نوێترین نوسخه‌ی یاریی کاڵ ئۆف دیووتی خوێندنه‌وه‌یێکی زۆر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی شه‌ڕکردنی هێزی کوردی سووریا (YPJ) ئه‌نجام دراوه.
ناوبراو زیادی کرد: وره و بوێری بێوێنه‌ی ژنانی کوردی سووریا بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ داعش به‌رهه‌مهێنه‌رانی یارییه‌که‌ی ناچار کرد شه‌خسییه‌تی ئه‌و ژنانه بۆ نمایشدان و ورووژاندنی توانای شهخسییهتهکانی یارییه‌که به‌کار بهێنن.
ئه‌م نوسخه‌ی یارییه له وڵاتێک‌دا ناسراو به "ئۆرزیکستان" له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ڕوو ده‌دات به‌ڵام شه‌ڕڤانی YPJ به‌پێچه‌وانه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش بۆ پاسه‌وانی له خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌ره‌وڕووی هێزه‌کانی ڕووسیا ده‌بێته‌وه و ئه‌م بابه‌ته‌ش کاردانه‌وه و ڕه‌خنه‌گرتنی هه‌ندێک میدیای ڕووسی وه‌ک ڕاشاتووده‌ی به‌دواوه بووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment