سوپای پاسداران:  دووبارەکردنەوەی هەر ئاژاوەنانەوەیەک بە وەڵامی توند و وێرانکەر ڕووبەڕوو دەبێتەوە

بەشی ئێران- پاش بە ئامانجگرتنی ناوەندی ستراتێژیی شەڕنانەوەی زایۆنییەکان، پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس دەقی بەیاننامەکەی سوپای پاسدراران بەم شێوەیە:

بسم الله الرحمن الرحیم

پاش جەنایەتی ئەمدواییەی ڕەژیمی ساختەی زایۆنی و ڕاگەیاندنی پێشتر لەبارەی بێ وەڵام نەبوونی شەڕئاشۆییەکانی ئەم ڕەژیمە نەگریسە؛ شەوی ڕابردوو ناوەندی ستراتێژیی شەڕنانەوەی زایۆنییەکان، کرایە ئامانجی مووشەکەکانی سوپای پاسداران.

جارێکی دیکە هۆشدار بە رژێمی تاوانکاری زایۆنی دەدەین دووبارەکردنەوەی هەر ئاژاوەنانەوەیەک بە وەڵامی توند و یەکلاکەرەوە و وێرانکەر ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

دڵنیایی دەدەینە گەلی مەزنی ئێران، ئاسایش و ئارامی نیشتمانی ئیسلامی هێڵی سووری هێزە چەکدارەکانی ئێران و رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت ببێتە مایەی هەڕەشە و دەستدرێژی بکاتە سەر ئێران.

News Code 5406

Your Comment

You are replying to: .
captcha