كرملین: ئه‌رکی وه‌ستاندندنی میلیشیاکان له‌ ئیدلب وه‌ئه‌ستۆی توركیایه‌

به‌شی تورکیا- وته‌بێژی کۆشکی کرملین له‌باره‌ی دواپێشهاته‌کانی ئیدلب و هاوکارییه‌کانی نێوان تورکیا- ڕووسیا گوتی: ئه‌رکی وه‌ستاندنی میلیشیاکان له‌ ئیدلب و هه‌روه‌ها ڕێگری کردن له‌ ‌هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نیی ئه‌و شاره‌ و بنکه‌کانی ڕووسیا له‌ ئه‌ستۆی تورکیایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دیمێتری پسکۆف وته‌بێژی کۆشکی کرملین له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی ئه‌مدواییه‌ی نێوان ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له‌سه‌ر ئیدلب به‌ هه‌واڵنێرانی ڕاگه‌یاند: به‌رپرسیارێتیی وه‌ستاندنی میلیشیاکان له‌ ئیدلب و هه‌روه‌ها ڕێگری له‌ ‌هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و بنکه‌کانی ڕووسیا له‌ ئه‌ستۆی تورکیادایه‌.

وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا گوتیشی: هه‌م ڕووسیا و هه‌م تورکیا ڕاجیاوازییان له‌سه‌ر پرسی ئیدلب نییه‌. له‌ ئێستادا دوو وڵات پێبه‌ندن به‌ ڕێککه‌وتنه‌کانیان له‌وباره‌وه‌ و هه‌وڵه‌کانمان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی چڕ ده‌که‌ینه‌وه‌. گرنگه‌ ئاگربه‌ست له‌ ئیدلیب ڕابگه‌یێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆریستان نه‌توانن هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانمان له‌و ناوچه‌یه‌ به‌ئامانج بگرن به‌تایبه‌تی له‌ ئیدلب و حه‌میمیم.

دیمێتری پسکۆف ئاماژه‌ی به‌ کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی S-400ی ڕووسی له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ کرد و ڕاشی‌گه‌یاند: له‌ ئێستادا گرێبه‌ستی نێوان تورکیا- ڕووسیا له‌باره‌ی کڕینی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی ڕووسی به‌رده‌وامه‌ و جێبه‌جێ ده‌کرێت. تورکیا چه‌ندین جار ته‌ئکیدی له‌سه‌ر جێبه‌جێ‌کردنی ئه‌رکه‌کانی له‌و ڕێککه‌وتنه‌ کردۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54056

Your Comment

You are replying to: .
captcha