به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڤالا فه‌رید سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له نامه‌یێکدا ڕۆژی 10ی 6ی 2019ی وه‌ک ڕۆژی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان دیاری کرد و له نامه‌که‌دا باس له‌وه کراوه که ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاری داوه ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵای شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت.
شایانی باسه؛ ڕۆژی سێشه‌ممه 28-5-2019 کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و له ده‌نگدانێکی ئاشکرادا نێچیرڤان بارزانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ک سه‌رۆکی چوار ساڵی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان به 68 ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدا بوو که یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مانی بایکۆت کرد و له‌تیف شێخ عومه‌ر گوته‌بێژی یه‌کێتی دوای هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه کرد که هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم به بێ ئێمه زه‌نگێکی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر تاکڕه‌ویی.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment