کوردپرێس: ئه‌مڕۆ یه‌كێتی ئەورووپا راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ ئه‌ندامبوون له یه‌كێتییه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه، حكوومه‌تی توركیا ئازادی راده‌ربڕینی به‌رته‌سک كردووه‌ته‌وه و رێككاری سیاسی توندی گرتووه‌ته‌به‌ر، به شێوه‌یێک كه بووه‌ته هۆی كاریگه‌ری نه‌رێنی گه‌وره له‌سه‌ر كاری بازاڕه‌كانیش.
یه‌كێتی ئەورووپا له راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "له چه‌ندین بواری جیاوازدا ئه‌نقه‌ره هۆكاره‌كانی ده‌مكوت كردنی زیاتر كردووه، له‌وانه‌ش سیاسه‌ت، ئابووری و دارایی، گواستنه‌وه‌ی سه‌رمایه به‌خۆڕایی و رێككاری گشتی"، هه‌وره‌ها نیگه‌رانی خۆشی له ئاستی سه‌ربه‌خۆیی دامه‌زراوه ئابوورییه سهركهییهكانی ئه‌و وڵاته‌ش راگه‌یاند.
ڕاپۆرتەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "پاشگهزبوونهوهیێكی مه‌ترسیدار له ئازادی راده‌ربڕین له توركیا به‌دی ده‌كرێت"، هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "فشاره سیاسییه‌كانی سه‌ر دادوه‌ر و داوكاره گشتییه‌كان له توركیا، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی دادگا درووست كردووه و زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی داڕووخانێكی گه‌وره جه‌ختیشی كرده‌وه هیچ ئاماژه‌یێكی شه‌فافیه‌ت له توركیا به‌دی ناكرێت".
یه‌كێتی ئەورووپا له مارسی رابردوو داوای هه‌ڵپه‌ساردنی دانووستانه‌كانی به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتییه‌كه‌یان كردبوو، به‌وه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه‌یان له تۆماره خه‌راپه‌كه‌ی توركیا نیگه‌رانن، كه داتاكانی ئه‌و تۆماره ئاماژه به پیشێلكاری گه‌وره له رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ، سه‌روه‌ری یاسا، ئازادی میدیاكان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌روه‌ها سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment