ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ڕاگەیێندراوێكی بڵاو كردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، بژاردەی گفتوگۆ باشترین ڕێگەچارەیە ‌و ناوچەكە لەشەڕی وێرانكەر دوردەخاتەوە.

کوردپرێس: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی لەشاری سلێمانی كۆ بووەوە، دوای كۆبوونەوەكەش لە ڕاگەیەنراوێكدا جەخت كراوەتەوە لەسەرئەوەی "یەكێتیی وەک هێزی بەرپرسیار لەچارەنووسی گەلی كوردستان و ڕاپەڕاندنی ئەركە نیشتمانیی و دیموكراسیەكان و یەكڕیزیی و تەبایی نێوان هێزە سیاسیەكان بەسەنگی مەحەک بۆ هێنانەدی مافە دیموكراسی و دەستورییەكانی گەلی كوردستان دەزانێت".

لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەنراوەكەدا باس لەوەش كراوە "سەبارەت بەدۆخی سیاسی كوردستان و دواپێشهاتەكان، كۆبوونەوەكە پشتیوانی خۆی بۆ ڕاگەیەنراوەكەی دوێنێی مەكتەبی سیاسی دەربڕی كە بەرجەستەكردنی كردارەكی بڕیاری كۆبونەوەكانی پێشووی ئەنجومەنی سەركردایەتیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی كوردستان لە هەرێم و بەغدا و كەركووک لەپێناو پابەندبوون بەناوەڕۆكی ڕێكەوتنە ئیمزاكراوەكانی نێوان یەكێتیی و پارتی بەمەبەستی جێبەجێ كردنیان".

ئەوەش هاتووە كۆبوونەوەكە دۆخی سیاسی ‌و ئەمنی و ئیداری ناوچە دابڕێنراوەكانی كەركووک، خانەقین، دوز، شەنگال و مەخمووری هەڵسەنگاند و هەماهەنگی و تەبایی لایەنە سیاسیەكانی بەتایبەتی یەكێتی و پارتی بەپێویستیەكی قۆناغەكە زانی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە ‌و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسیەكانی تیرۆر و ڕێگرتن لە هەوڵەكان بۆ سەرلەنوێ شێواندنی واقعیی دیمۆگرافی ناوچەكە.

لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەدا باس لەوەش كراوە، "لەدوا تەوەری كۆبوونەوەكەدا، ئەنجومەنی سەركردایەتی بەهەستیارییەوە پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە ‌و توندبونەوەی ناكۆكیەكانی تاووتوێ كرد‌ و جەختی كردەوە، بژاردەی گفتوگۆ باشترین ڕێگەچارەیە‌ و ناوچەكە لەشەڕی وێرانكەر دوردەخاتەوە، هەروەم سیاسەتی هاوسەنگی دامەزراوە دەستوریی و فەرمیەكانی هەرێم و یەكهەڵوێستی لایەنەكان لەڕوانگەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستانەوە بەگرنگزانی".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53994

Your Comment

You are replying to: .
captcha