بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى رایگەیاند؛ دادگاى لێکۆڵینەوەى ناوەندیى بەرپرس لە دۆسیەى تیرۆر و تۆمەتبارانى بیانى، 188 منداڵى رادەستى تورکیا کردوەتەوە کە چەکدارانى رێکخراوى داعش دواى خۆیان لە عێراق بەجێیانهێشتوون.
ئاماژەى بەوەش کردووە کە رادەستکردنەکە بە ئامادەبوونى نوێنەرانى حکوومەتى هەردوولا لە وەزارەتى دەرەوە و باڵیۆزخانەى تورکیا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بە سەرپەرشتى دەسەڵاتى دادوەرى بەڕێوەچووە تا گەیەندراونەتە ناو فرۆکە، وتووشیەتى؛ لەناویاندا هەرزەکار هەن، کە بە تۆمەتى سنووربەزاندن دەستگیر کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment