بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی ئیستانبوڵ گوتی: "لە ئیستانبوڵ خاوەنی دوو ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار ئەندامین. ئەگەر تەنھا لە ئیستانبوڵ خاوەنی ئەوەندە ئەندامە بین ئەوا با بە جددی کاریان پێ بکەین. ھەر ئەندامێک دوو دەنگدەر بھێنێ ئەوا پرسەکە کۆتایی دێت. ئەندامێتی بەرپرسیارێتی خۆی ھەیە".
ئەردۆغان گوتیشی: "خەباتمان کرد بۆ پاراستنی ماف و ئیرادەی گەلەکەمان، بۆیە بڕیاری دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان بۆ دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردنەکان بە بڕیارێکی راست دەزانین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دەنگەکان لە ھەڵبژاردنی رابردوو گوتی: "ھەموو دزیکردنێک خراپە، بەڵام دەنگ دزین و دزینی ئیرادەی گەل کارەساتە".
سەرچاوە: تەلەفیزیۆنی NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment