بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی رایگەیاندوە کە لەسەر بەغدا و هەرێمە پابەندی رێککەوتنی نەوتی نێوانیان بن و هاووڵاتیانی هەرێم باجی رێکنەکەوتنیان نەدەن.
ئارێز عەبدوڵڵا وتیشی: "نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و نەناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم بۆ بەغدا وادەکات دۆخەکە بچێتەوە چوارگۆشەی یەکەم و قەیرانێکی کۆمەڵایەتی و مرۆیی دروست کردووە".
ناوبراو ئەوەشی وت: "عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جددی نییە لە جێبەجێ کردنی سزا بۆ سەر هاووڵاتیانی هەرێم، بەڵکوو ئەو دەیەوێت هەرێم پابەند بێت بە جێبەجێ کردنی یاسای بودجە بەبێ دواکەوتن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment