پێشمەرگەو سوپای فەرەنسا ئۆپەراسیۆنێكی نوێ لەدژی داعش ئەنجام دەدەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزی پێشمەرگەو سوپای فەرەنسا لەناحیەی زینانەی سەر بە قەزای كفری، ئوپەراسیۆنێکی نوێیان لە دژی داعش ئەنجام دا و لەو ئوپەراسیۆنەشدا زیاتر لە سێ تیرۆریستی داعش کوژران.

کوردپرێس:

جەمال ساڵح، بەڕێوەبەری ناحیەی زینانە، بەSNNی راگەیاند، بەپێی زانیارییەكانمان، جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش و ژمارەی چەكدارەكانیان لەو ناوچانەی كە دەكەونە نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عیراق، زیادیكردووەو ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی كە پۆشایی ئەمنی دروست بێت.

پاش ئوپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و سوپای فەڕەنسا بەڕێوەبەری ناحیەكەش هۆشداری دەدات لە دروستبوونی بۆشاییی ئەمنی لە سنوورەكە و راشیدەگەیەنێت، وێڕای رووپێوی­كردن، تائێستا هیچ وادەیێک بۆ پێكهێنانی هێزی هاوبەشی نێوان پێشمەرگەو سوپا دیاری نەكراوە.

لەبارەی ئەنجامی ئۆپراسیۆنەكەی ڕۆژی 23ی 5ی 2019ی نێوان هێزی ئاڵتوونی سەر بە هێزی پێشمەرگە و تیمێكی سوپای فەرەنسا، بەڕێوەبەری ناحیەكە وتی: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنەكە دەستی پێكرد و تا كاتژمێر 1ی دوانیوەڕۆ بەردەوام بوو، كە لە سنووری گوندی (شۆراو)ی ناوچەی داودەی سەر بە ناحیەی زینانەی گرتەوە و لەڕێگەی فڕۆكەوە زۆربەی بنكە و بارەگاكانی داعش لە ناوچەكە خاپوور كران".

نابراو ئاشكراشی كرد، هەرچەندە تەنها لاشەی سێ كوژراوی داعش دیارن، بەڵام بەهۆی چڕیی بۆردومانەكەوە، ژمارەی تیرۆریستە كوژراوەكان زۆر لەوە زیاترە.

بەوتەی جەمال ساڵح، ماوەیێک لەمەوبەر وەفدێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق سەردانی سنووری ناحیەكەیان كرد و لەگەڵ بەرپرسانی هێزی پێشمەرگە كۆ بوونەوە و لەسەر ئەوە رێككەوتن كە هێزێكی هاوبەش لەو ناوچانەی بۆشاییی ئەمنییان تێدایە پێكبهێنرێت، بەڵام ئەو كارە نەكرا و وێڕای رووپێوی­كردنی سنوورەكەش، بەڵام تائێستا هیچ وادەیێک نییە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو ناوچانە.

News Code 53898

Your Comment

You are replying to: .
captcha