داعش پەلاماری هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و چه‌كدارانی داعش له‌ دوو گوندی سنووری خورماتوو روویداوه‌.

کوردپرێس: له‌وباره‌یه‌وه‌ سۆمریە نیووز بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌، كه‌ پێكدادانه‌كه‌ له‌ هه‌ردوو گوندی په‌ڵكانه‌ و شۆراوی سه‌ربه‌ قه‌زای خورماتووو بوه‌ و چه‌كدارانی داعش په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگەیان داوه‌.

له‌لایێكی دیكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یێكی ئه‌منی رایگه‌یاند چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر كێڵگه‌ی عه‌لاس له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌ندامێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراوه‌ و پێنج-ی دیكه‌ش بریندار بوون.

سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕه‌كه‌ش، عه‌لی هاشم ئه‌لحوسێنی وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له‌ باكووری عێراق رایگه‌یاندووه‌: هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌ده‌نگ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ چوون و چه‌كداره‌كانی داعشیان بۆردوومان كردووه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ وتی: "ژماره‌یێكی زۆر له‌ چه‌كداره‌كانی داعش له‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌دا كوژراون و ئه‌وانی دیكه‌ش پاشه‌كشێیان كردووه‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53878

Your Comment

You are replying to: .
captcha