به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو و پێش له ده‌ستبه‌کاربوونی سه‌رۆکی نوێی هه‌رێمی کوردستان نووسراوێک له‌لایه‌ن دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به واژۆی نێچیرڤان بارزانی بڵاو کرایه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی یه‌کێتی که له دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم ده‌وام ده‌که‌ن بۆ وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه‌کانی‌تری حكوومه‌تی هه‌رێم.
ئه‌م فه‌رمانه کاردانه‌وه‌ی توندی به‌رپرسانی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستانی لێکه‌وته‌وه و فه‌رمانه‌که‌یان به فه‌رمانێک بۆ پاکتاوکردنی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به حیزبه‌که زانی و داوایان کرد پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر فه‌رمانه‌که بکرێت و ته‌ئکیدیان کرده‌وه که ئه‌م حیزبه به ئاسانی له‌و بابه‌ته ناگوزه‌رێت.
سه‌رچاوه‌یێکى باڵا له حکوومه‌تى هه‌رێمه‌وه به ئێن ئاڕ تیی ڕاگه‌یاند که بڕیاری گواستنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانی پشکى یه‌کێـتی له دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى بڕیاره‌که ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌ته‌وه بووه و له ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ى داهاتووه‌وه سه‌رجه‌می ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له شوێنه‌کانی خۆیان ده‌وام ده‌که‌ن.
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=45790
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment