به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عومه‌ر چه‌لیک گوته‌بێژی ئاک‌پارتی (AKP) له لێدوانێکدا ئاماژه به ناکۆکییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌مریکا ده‌کات و ده‌ڵێت: "ئه‌و گرژییه‌ی له نێوان ئه‌مریكا- ئێران هاتووه‌ته ئاراوه ده‌ستبه‌جێ بووه‌ته هۆی هه‌ڵكشانی گرژیی له هه‌ریه‌ک له یه‌مه‌ن، عێراق و ئه‌فغانستان و ئه‌مه دیمه‌نێكی تا ئه‌وپه‌ڕی مه‌ترسیداره. ناوچه‌كه به‌ره‌وڕووی گرژییێک كه ئێجگار له‌سه‌روو توانایه‌تی، بووه‌ته‌وه".
عومه‌ر چه‌لیک له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند: "حیزبی ڕاستڕه‌وی توندئاژۆ وه‌ک گرووپێكی یه‌كگرتوو به ئه‌جێندایێكی هاوبه‌شه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت و ئه‌مه بۆ ئه‌ورووپا مه‌ترسییێكی گه‌وره‌یه. دوژمنایهتییێکی گه‌وره له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌ستی پێکردووه که ئه‌م دوژمنایه‌تییه دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسلام و تورکیای لێده‌که‌وێته‌وه."
له كۆتاییی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا عومه‌ر چه‌لیک له وه‌ڵامی پرسیارێک له‌باره‌ی بانگهێشت نه‌كردنی هه‌ده‌په بۆ ڕێوڕه‌سمی 19ی ئایار گوتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سروودی نیشتمانیی ئیستیقلال ناخوێنن و به‌رده‌وام لێدوان له‌پێناو له‌كه‌داركردنی ئه‌م ڕۆحییه‌ته هاوبه‌شه ده‌ده‌ن، بانگهێشتنامه‌یان بۆ نه‌چووه".
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئاکشام
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment