نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق: نیگەرانین لەوەی عێراق ببێتە ساحەی ململانێی نێوان ئێران و ئەمریکا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی مەترسیی سەرهەڵدانەوەی ناڕەزاییەکانی سەرشەقام و گیرۆدەبوونی عێراق بە ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە هۆشداری دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس جنین هەنیس پلاسچارت نێونەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کە هاوکات سەرۆکایەنی شاندی یاریدەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (UNAMI) دەکات شەوی سێشەمە بەشداریی دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کرد و لە لێدوانێکدا کۆمەڵێک مەترسیی خستە ڕوو کە هەڕەشەن لە سەر عێراق.

نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە هێشتاکە داعش لە عێراق جووڵەی ماوە و ئەوەش هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی عێراق.

ناوبراو هەروەهاش ململانێی نێوان ئێران و ئەمریکای بە هەڕەشەی جدی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق زانی و نیگەرانیی خۆی لەوە دەربڕی کە عێراق ببێتە ساحەی ئەو ململانێیە.

پلاسچارت هەر لە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیدا نیگەرانیی خۆیی لەوەش دەربڕی کە ڕەنگە بەبۆنەی نەبوونی خزمەتگوازرییەوە جارێکی دیکە ناڕەزایی و خۆپیشاندان لە عێراق سەرهەڵبداتەوە.

News Code 53840

Your Comment

You are replying to: .
captcha