کوردپرێس:
ده‌زگای لووتكه بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ئاشكرای كردووه، دوای ڕاگرتنیان بۆ زیاتر له‌مانگێك، نۆ په‌نابه‌ری عیراقی له زیندانه‌كانی توركیا به‌هاوكاریی نوێنه‌ری ده‌زگای لووتكه بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران له توركیا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆچبه‌رانی توركیا، ده‌ست كرا بهڕێكاره یاساییه‌كان به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنیان.
بڕیاریشه ڕۆژی 21ی ئایار واته ئه‌مڕۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه كه له توركیان ئازاد بكرێن، ئه‌وانه‌شی خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه عێراق و هه‌رێم، هاوكارییان ده‌كرێت له زوو ڕایی­كردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بهSNNی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ كه‌یسی هه‌ر نۆ كۆچبهرەكه كۆتایی هاتووه و ئازاد كراون سهرجهمیشان كوردن".
Your Comment