کوردپرێس:
پاش تێپەڕبوونی نزیکەی 8 مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، سێ حیزبی براوەی هەڵبژاردنەکان گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان. ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس مەبەستیەتی ناوەرۆکی ئەو ڕێککەوتنە و دەستکەوتەکانی هەر یەکەو لەو سێ حیزبە و هەروەهاش مەوزووعی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم زیاتر بخاتە ڕوو و بەو مەبەستەش دیمانەیێکی تێروتەسەلی لەگەڵ مەسعوود عەبدولخالق کردووە کە سەرۆکی دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوە و ڕاگەیاندنە.
دەقی دیمانەکە لێرەوە بخوێنەوە:
کوردپرێس: پاش تێپه‌ڕبوونی 8 ساڵ به سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له هه‌رێمی کوردستان هه‌ندێک ڕێککه‌وتن له نێوان حیزبه براوه‌کانی هه‌ڵبژاردندا کرا به ڕای ئێوه ڕێککه‌وتنه‌کان به‌ستێن بۆ هاتنه سه‌ر کاری ده‌وڵه‌تێکی کارامه فه‌راهه‌م ده‌کات؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: ئۆپۆزیسیۆن له کوردستان جێگه و پێگه‌ی له ڕاستیدا دیاری نه‌کراوه. له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتی کوردی له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌به‌قی دروست بووه بۆیه به زه‌حمه‌ت چاکسازی تێدا ده‌کرێت. حیزبه موعارزهکان ماندوو بوون تاکوو یه‌که یه‌که ڕوویان له به‌شداری له حکوومه‌تدا کرد له‌ژێر دروشمی چاکسازی به‌ڵام پێناچێت ئه‌و چاکسازییه‌یان پێبکرێت و ئه‌مه‌ش ئاساییه چوونکه دروست کردنی حکوومه‌ت له هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌ساسی مه‌ساڵح و ته‌به‌قه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌ساسی مه‌ساڵحی کۆمه‌ڵێک بنه‌ماڵه له کوردستان دێته‌دی. سیسته‌می ته‌وافوقی له جیهاندا سیسته‌مێکی زۆر سسته. ئه‌گه‌ر ئه‌زموونه‌کانی وڵاتانێک وه‌کوو قوبرس و لوبنان له‌به‌رچاو بگرین ده‌بینین ئه‌و سیسته‌مه سیسته‌مێکی سسته. له هه‌رێمی کوردستان جگه له‌وه‌ی که سیسته‌می ته‌وافوقی سیسته‌مێکی سسته حیزبه‌کانیش له ناوخۆ ده‌بێت له ناو بهڵهکانیاندا ڕێککه‌وتن بکه‌ن بۆیه زۆر ته‌ئخیر ده‌بینین له دروست بوونی حکوومه‌تدا. که‌متریش ئه‌و به‌ڵێن و ڕێککه‌وتننانه که ده‌کرێت جێبه‌جێ ده‌کرێن. تا ئێستا نزیکه‌ی 80 به‌ڵێن و په‌یماننامه و ڕێککه‌وتننامه له کوردستان مۆر کراوه و که‌میان جێبه‌جێ کراوه. زیاتری ئه‌وانه جێبه‌جێ ده‌کرێت که به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌به‌قاتی تێدایه نه‌ک هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان بۆیه ئه‌و جۆره ڕێککه‌وتننانه‌ی ئێستا له کوردستان ده‌کرێت ئه‌و هه‌موو قه‌یران و تهئخیربوونی حکوومه‌ت سه‌رئه‌نجامی مه‌نتقی پڕۆسه‌ی پێشووی خۆیه‌تی.
کوردپرێس: ئه‌گه‌ر باسی دواکه‌وتنی درێژخایه‌نی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی بکه‌ین له‌لایێکه‌وه پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌کوو به‌رپرسی پێکهێنانی حکوومه‌ت موناقیشه و ناکۆکیی نێوان دوو حیزبی دیکه واتا یه‌کێتیی نیشتیمانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به هۆکاری دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکوومه‌ت ده‌زانێت. ژماره‌یێک له به‌رپرسانی ئه‌م دوو حیزبه‌ش و هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی بوونی ڕکابه‌ری و ناکۆکیی ناوخۆیی له ناو پارتی دیموکرات‌دا به هۆکاری ئه‌م پرسه ده‌زانن. تێڕوانینی ئێوه له‌سه‌ر بابه‌ته و هۆکاری دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکوومه‌ت چییه؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: به ڕای من ئه‌وه‌ی که ئێوه ئاماژه‌تان پێ‌کرد ڕاسته چ ئه‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌رانبه‌ر به گۆڕان و یه‌کێتی و لایه‌نه‌کانیتر ده‌یڵێت و ئه‌وانیتریش که به‌رانبه‌ر به پارتی ده‌یڵێن. ئێستا وای لێهاتووه زیاتر وه‌کوو ئه‌وه‌ی باسم کرد کێشه‌ی ئه‌ساسی هه‌ر پۆسته و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ته. پێشووتر پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌کوو حزبێکی تۆکمه ده‌هاته پێشه‌وه ئێستا ئه‌ویش تا ڕاده‌یێک له ناوه‌وه وه‌کوو پێویستی به دروست کردنی پۆست و ته‌وافوق بووه. دوو باڵ له ناو حیزبه‌که‌دا دروست بووه یه‌عنی زۆربه‌ی حیزبه‌کانی کوردستان تووشی ده‌رد بوون، ده‌ردی پیربوون، ده‌ردی ئه‌وه‌ی که ئه‌مانه به‌رهه‌می سه‌ده‌ی 20ن و به‌رهه‌می دیزاینی حیزبی ستایلینین له کوردستان. حیزبه ئیسلامییه‌کان ته‌قریبه‌ن له ساڵی 1908وه هه‌تا ئێستا زۆر پیر بوونه. حیزبه ستایلینیهکان له جیهان نموونه‌یان نه‌ماوه بۆیه له کوردستان قه‌یرانی حیزب بۆته بارێکی قورس له‌سه‌ر هه‌موو میلله‌تی کورد. ئه‌و ئامانجه‌ی له ئه‌سڵدا حیزبی کوردی چ موعارزهتی ده‌سه‌ڵات چ ئه‌لمانی چ ئیسلامی له‌پێناو چاکسازی گشتی هاتوون و ئێستا ئه‌و چاکسازییه له ناو خۆیشیاندا پێیان ناکرێت و له جێگه‌ی چاکسازی کۆمه‌ڵگایان زیاتر تێکداوه. کاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و حیزبانه له فۆرمێکی نوێ گوزارش له خۆیان بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره نه‌که‌ن ناچار باریان قورسه. باره قورسه‌که‌ی خۆیان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی حکوومه‌ت یان سه‌ر میلله‌ت بۆیه حیزبی کوردستانی زۆرترین مه‌سرووفی هه‌یه له حیزبه‌کانی جیهان یه‌عنی هه‌ر حیزبێک به‌تایبه‌تی حیزبی ده‌سه‌ڵات ڕه‌نگه به‌قه‌ده‌ر چه‌ند حیزبی جیهانی مه‌سرووفی هه‌یه. پێویستی به پۆست هه‌یه ئه‌وانه هه‌مووی ده‌بێته کێشه هه‌ره‌گه‌وره له کوردستان بۆیه حکوومه‌تی هه‌رێم له ڕاستیدا که‌وتۆته ژێر بارێکی قورسی حیزبه‌کان و عائیله له کوردستان و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئێستا نه‌یتوانیوه پێناسی یاسایی به‌رجه‌سته بکات ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌ت نه‌بێت. ڕه‌نگه چه‌ندین عائیله له کوردستان، چه‌ندین کۆمپانیا له کوردستان، چه‌ندین حیزب و لایه‌ن و هێزی عه‌شایری و هێزی سیاسی له سه‌رووی حکوومه‌تن بۆیه حکوومه‌تیش ئه‌گه‌ر دروست بکرێت ناتوانێت خزمه‌تی میلله‌ت و ئه‌و ئامانجانه بکات که له ئه‌سڵدا شۆڕشی کوردی و حه‌ره‌که‌ی کوردی و ڕاپه‌ڕین دیاری کردوون.
کوردپرێس: یه‌ک له‌و بابه‌تانه‌ی که به‌ستراوه به پرسی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ له هه‌رێمی کوردستان بابه‌تی هه‌مواری یاسای سه‌رۆکایه‌تییه به ڕای ئێوه هه‌مواری یاسای سه‌رۆکایه‌تی چ گۆڕانکارییێک دروست ده‌کات؟ ئایا ئامانجی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆن له چاکسازییه‌که‌دا هاته‌دی؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: نه‌خێر ئه‌وانه نه‌هاتنه‌دی. وه‌کوو باسم کرد هه‌تا ئێستا چاکسازی له به‌رژه‌وه‌ندیی میلله‌تدا نه‌هاتووه‌ته‌دی. ئه‌وه‌ی هاتۆته‌دی له به‌رژه‌وه‌ندیی تهبهقهیێک و کۆمه‌ڵێک مه‌سئوول هاتۆته‌دی. له کوردستان یاسا و پڕۆژه بۆ که‌س و که‌سایه‌تی دیاری ده‌کرێت نه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بۆیه زۆر تووشی ته‌عدیل کردن و هه‌موارکردن ده‌بین. ده‌بینین بۆ ماوه‌یێکی که‌م چه‌ندین جار هه‌موار ده‌کرێته‌وه یانی یاسا له کوردستان تووشی ته‌نگه‌به‌رێکی زۆر خراپ هاتووه و له کۆتاییشدا سه‌رکه‌وتوو نابێت. ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌یه ئه‌مه‌یه که پارتی دیموکراتی کوردستان ئیشه ئه‌ساسییه‌کانی خۆی به گۆڕان و یه‌کێتی کردووه به‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و دوو حیزبهکهیتر هیچ شتێک نه‌کراوه بۆیه ئه‌گه‌ری زۆره دیسان هه‌ندێک کێشه سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
کوردپرێس: به ڕای ئێوه په‌سه‌ندکردنی هه‌مواری یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بوو؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: من پێم وایه زۆربه‌ی ئه‌و ئیشانه‌ی هه‌تا ئێستا کراوه له دوای ڕێککه‌وتنه‌کانی گۆڕان و پارتی و یه‌کێتی و پارتی ته‌نها بۆ پارتی کراوه و بۆ ئه‌وانی دیکه هیچ نه‌کراوه. کورد ئه‌گه‌ر بیه‌وێت حکوومه‌تێکی موئه‌سساتی دروست بکات نابێت له‌سه‌ر ئیتیفاقی دوو لایه‌ن بێت و ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان پێکه‌وه له یه‌ک شوێن ئیتیفاق بکه‌ن به‌ڵام به‌ئه‌نقه‌ست نایانه‌وێت که ئه‌و ڕێککه‌وتنه بکرێت که پێنج شه‌ش حیزبی ئه‌ساسی له کوردستان دابنیشن ڕێککه‌وتنێک پێکه‌وه بکه‌ن و ده‌سه‌ڵاته‌که دابه‌ش بکه‌ن و ده‌ستوورێک دابنێن و کارنامهیێک که حکوومه‌ت له‌پێناوی میلله‌ت و له‌پێناوی خه‌ڵکی کوردستان دابڕێژێن تا ئێستا ئه‌وه‌یان نه‌کردووه.
کوردپرێس: یه‌کێک له‌و بابه‌تانه که له هه‌مواری یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم باسی لێوه ده‌کرا هه‌وڵدانی پارتی بوو بۆ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له نێوان سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم که له ده‌ستی نێچیرڤان بارزانی ده‌که‌وێت و سه‌رۆکایه‌تی حکوومه‌ت که ده‌ستی مه‌سروور بارزانی ده‌که‌وێت. له‌م ململانێیه‌دا ئه‌و هاوسه‌نگییه پارێزراوه له‌م یاسایه‌دا یان ئه‌وه‌ی که هاوسه‌نگییه‌که زیاتر له لای یه‌کێکیان که‌وتووه؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: ئه‌وه‌ی کرا عه‌ینی ده‌سه‌ڵاتی پێشووتر درا به سه‌رۆکی هه‌رێم یه‌عنی پێشتریش تا ڕاده‌یێک هه‌ردوولا ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌بوو به‌ڵام خه‌ڵکی کوردستان تا ڕاده‌یێک ڕازیترن له نێچیرڤان بارزانی بۆیه هه‌ر کارێک که له هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت که‌س شکی خراپی له نێچیرڤان بارزانی نییه که ده‌ستی تێدا هه‌بێت له لێدان و گرتن یه‌عنی تا ڕاده‌یێک ئه‌و باشتره واتا تا ڕاده‌یێک خه‌ڵک چاوه‌ڕێ ده‌کات که نێچیرڤان چی ده‌کات کاتێک ببێته سه‌رۆکی هه‌رێم. یه‌که‌م جاریشه که مه‌سروور بارزانی ده‌بێته سه‌رۆک وه‌زیران و کارێکی به ئاشکرا ده‌کات. دیسان خه‌ڵک چاوه‌ڕێیه بزانن چی پێ ده‌کرێت. له کوردستان حه‌قیقه‌تێک به‌رجه‌سته بووه له نێوان کۆمه‌ڵێک بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ساسی له هه‌رێمی کوردستان عائیله‌ی ماڵی کاک مه‌سعوود به‌رجه‌سته بوونه به شێوه‌یێکی ئه‌ساسی و هه‌مووش ئێعتیرافیان پێ کردووه بۆیه حیزبه‌کانی دیکه مونافیسه له‌سه‌ر پۆسته‌کانی سێهه‌م و دووهه‌م ده‌که‌ن. واتا پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌نگاوێک حیزبه‌کانیتری به‌جێهێشتووه.
کوردپرێس: پێشبینیتان بۆ داهاتووی ئەم ململانێیە لە نێوان ئەم دوو کەسە لە نێو پارتی (واتا نێچیرڤان و مەسروور بارزانی) چییە؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: من پێم وایە ململانێ لە نێوان مەسروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی نییە. خەڵکێکی زۆر ڕەئیی وایە کە ململانێ هەیە بەڵام بە ڕەئیی من ئەو ململانێیە نییە. ئەگەرچی ڕەنگە دوو تێڕوانینی جیایان هەبێت. ئەمە دەکرێت. بەڵام ناکرێت بڵێین ئەو ململانێیە دەبێتە هۆی ناکۆکی.
کوردپرێس: ئاماژەتان بە بەشداری کردنی گۆڕان لە حکوومەت دا. بڕیاری ئەم پارتە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەنکگ و هێزی لە چاو خولەکانی پێشوو کەمی کردووە هەروەها ئەو ناڕەزایەتییانەی بەتایبەت لە پرسی یاسای سەرۆکایەتی بوو، بەشدارییەکەیان چۆن دەبینن؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: کێشەیێک لە کوردستان دروست بووە زۆر شەبیهە بەوەی کە لە جەزائیر و لە سوودان و لەو ناوچانەدا ڕووی داوە. خەڵکی کوردستان بەشی هەرە زۆری باوەڕی بە پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن و دیموکراسی لە کوردستان لەق بووە بۆیە لە نزیکەی سەدا 70 بەشداریی هەڵبژاردنیش ناکەن. بزووتنەوەی گۆڕان و لایەنەکانی موعارەزە هەستیان بەوە نەکرد کە ئەو سەدا 70 زۆربەی موڵکی ئەوانە. ئەوان دوور کەوتنەوە. دایرەیێکی بچووک ماوە کە سەدا 30 لە خۆ دەگرێت و گۆڕان و لایەنە موعارەزەکان هاتنە نێو ئەو دایرەوە. ناو ئەو دایرەیەش زیاتر موڵکی حیزبەکانی دەسەڵات و تەبەقەی گەندەڵ و ئەوانەیە. بۆیە دۆڕاندوویانە. بۆیەش لایەنەکانی موعارەزە دەبێت بگەڕێنەوە ناو ئەو دایرە فراوانەی کە سەدا 65 و سەدا 70ی بەشدارنەبووەکان و بایکۆتەکانە. چوونکە لە کوردستان بێجگە لەو دابەشییە دابەشییێکی تەبەقییش هەیە. تەبەقەی سەدا 25 تا 30 زۆربەی داهاتی میللەتی بردووە. نزیکەی سەدا 70 تا 75ی زۆر بێبەشە. ئەو دوو تەبەقە لێک جیا بوونەتەوە و هەریەک کەوتۆتە دۆڵێکەوە. ئەو سەدا 65 تا 70یە کە بایکۆتی هەڵبژاردن و دیموکراسی و پڕۆسەی سیاسی‌یان کردووە زۆربەیان لە تەبەقە مەحروومەکانن کە موڵکی لایەنی موعارەزەیە. ئەوە لێکنەگەیشتنێکە کە تا ئێستا ئەو سەدا 65 و 70 بێ ساحێبە. قیادەکانی گۆڕان فاسید و گەندەڵ نیین، بەڵام خوێندنەوەیان بۆ واقعییەتی کۆمەڵگەی کوردستان بە هەڵەدا چووە.
کوردپرێس: لە ماوەی ئەم دوو هەفتەی ڕابردوودا دوو جار ناڕەزاییی ناخۆییمان لە گۆڕان بینی. پێشبینی دەکەن ئەم ناڕەزایەتییانە ببێتە قەیرانێکی ناوخۆی گۆڕان؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: من پێم وایە ناڕەزایەتی و قەیران لە نێو هەموو حیزبەکانی کوردستان هەیە هەروەکوو پێشووتر باسم کرد حیزبەکانی کوردستان هەموویان پێویستیان بە فۆڕمێکی نوێ لە ئیش کردن هەیە. ئەوەش فۆڕمی سەدەی بیست و یەکە کە تا ئێستا نەهاتۆتە کایەوە بۆیە قەیرانەکان و ناڕەزایییەکان یان خود ئەو خواستە بە شێوازی جیاجیا گوزارشت دەکرێت. بەڵام خەڵکی نێو گۆڕان وەها دروست بوونە کە بڕوایان بەوە نییە کە چاکسازی لە نێو دەسەڵات بکرێت. دەقی ئایەتی قورئانیشە کە دەڵێت: إِنَّ اللَّه لا يُصْلِحُ عَمَلَ الْمُفْسِدِينَ. موفسید لە کوردستان دەسەڵاتدارە. لە سەر دەستی موفسیدیش نابێت چاوەڕێی هیچ دەستکەوت و چاکسازییێک بکرێت. بۆیە ئەو قەیرانە ڕووبەڕووی ئەو حیزبانە دەبێتەوە کە بەتایبەتی بە تەنها دەچنە ناو دەسەڵات و بەشداریی تێدا دەکەن. چوونکە دوو ڕێگەیان دەکەوێتە پێش: یان ئەوەی کە دەبێت ئەوانیش بچنە ناو عەمەلەی فەساد یان دەبێت بکشێنەوە. من پێم وایە لە کۆتاییدا گۆڕان لە حکوومەت دەکشێتەوە بەڵام ماوەیێک دەخایەنێت. خۆشیان 6 مانگیان دیاری کردووە و لە ماوەی ئەم شەش مانگەشدا هیچ چاکسازییێک نەکراوە. ئەوەی هەیە بەردەوامییە لە سەر ئەو ڕێڕەوەی پێشووتر.
کوردپرێس: پێتان وایە ئەو داواکارییانەی کە یەکێتی لە حکوومەت هەیبوو و هەندێکیشیان بردە سەر هاوسەنگیی هێز لە نێوان یەکێتی و پارتی لە ئەم حکوومەتەدا چۆن دەبینن؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: من بڕوام وا نیە هاوسەنگی هەبێت. وەکوو باسم کرد پارتی دیموکراتی کوردستان، حیزبەکانی تری بەجێ هێشتووە. واتا لە نێو ئەو دایرەی کە لە کۆمەڵگەی کوردستان باسم کرد سەدا 30ی بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن و لەو سەدا 30یەدا پارتی یەکەمە و هەر حیزبێکی تر دێت و بەشداری لەو سەدا سییە دەکات دەیدۆڕێنێت. هەر وەکوو یەکێتی دۆڕاوە هەروەها گۆڕان و زۆرینەی لایەنەکانی دیکەش دۆڕاون و پارتی سەرکەوتووە. ئەویش زۆر بە جوانی گەمەکە دەکات. هەموو حیزبەکانی هێنایە نێو ئەو دایرەیەی کە ئێستا خۆی لە نێویدا سەرکەوتووە. پارتی خۆی لەو دایرەیە دوور گرتووە کە تێیدا جەماوەری سەدا 70ی میلەتن. ئەم مەسەلانە تۆزێک وردن و وردەکاریی دەوێت. بۆیە من پێم وانییە هاوسەنگی هەبێت و ناو یەکێتییش زۆر پەرتەوازەن. لە ڕاستیدا زانیاریی سەردەمییانەشیان کەمە بۆ ئەوەی ئیدارەی سیاسەت بکەن. ڕەنگە دوکتور بەرهەمیان هەبێت کە تا ڕادەیێک شارەزایە ئەویش ئێستا بە بەغداوە سەرقاڵە. لە مێژوودا زۆر ئازا بوونە بەڵام سیاسەتی ئەم سەردەمەیان پێناکرێت. بۆیە من زۆر جار دەبینم کە یەکێتیی نیشتمانی لە ڕۆئیا و لە ڕوانگەی خۆی لەبارەی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە و هەروەها لەبارەی سیاسەتی دەولی و جیهانییەوە تا ڕادەیێک لە پاشە. بۆیە گەلێک جار هەیە نازانێت هەڵوێست وەربگرێت. بۆچوونەکانیشی ڕاستە لە تەسنیفەکانی لە ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی سعوودیە و قەتەر و بەحرەین و تورکیا و ئێران. بەڵام نازانێت تەکڕەوی بکات.
کوردپرێس: لەمپەرەکانی بەردەم مەسروور بارزانی بۆ تێپەڕاندنی ئەرکەکانی لە پۆستی سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێم بەچی دەزانن؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: من پێم وایە ئەو حکوومەتە حکوومەتێکی پڕ لە قەیران دەبێت بەتایبەتی مەلەفی نەوت زۆر ترسێنەرە چوونکە ئەو مەلەفە بە دەسەڵاتی کوردیی ئێستا ئیدارە نابێت، پێم وایە قەیرانی مووچەخۆران و زراعەت و سەناعەت و تەکنەلۆژی لە کوردستان بەرەو خراپتر دەڕوات و حکوومەت ناتوانێ چاکسازیی تێدا بکات بەڵام شتێک هەیە لەنێو خەڵکی وا باوە بڵێن کاک مەسروور کەسێکی گەندەڵ نیە. وا دەوترێت. منیش ئەو مەعلووماتەم نیە. بۆیە هاتۆتە ناو ئیمتحانێکی زۆر قورس. ئەگەر کاک نێچیرڤان وەکوو سەرۆکی هەرێم لە حیزب دوور کەوتەوە سەرکەوتوو دەبێت. کاک مەسرووریش وەک سەرۆکوەزیران لە حیزب دوور کەوتەوە پێم وایە سەرکەوتوو دەبێت بەڵام لە یەک کاتدا ئەو حیزبە و ئەو پۆستانە پێکەوە ئیدارە ناکرێت.
کوردپرێس: بەڕای ئێوە سەرۆکوەزیرانی نوێی هەرێمی کوردستان دەتوانێت پێوەندییێکی باش لەگەڵ بەغدا بەڕێوە بەرێت؟
مه‌سعوود عه‌بدولخالق: هەرێمی کوردستان ئێستا بەختێکی دیکە ڕووی تێکردۆتەوە ئەویش ئەمەیە کە شاندێکی سەرۆکایەتیی زۆر گونجاو هاتۆتە پێشەوە. ئەویش سەرۆککۆمارە کە تا ڕادەیێکی زۆر سەرکەوتووە. سەرۆکوەزیرانیش زۆر دۆستی کوردە. سەرۆکی پەرلەمانیش هەر دۆستی کوردە. بۆیە مەجالێکی باش هەیە کە کورد ئیش لە سەر ئەوە بکات کە کەرکووک ناوچە دابڕێنراوەکان وەربگرێتەوە و هێزەکانی تورکیا لە ناو خاکی خۆی دەربکات و پێگەی دەولیی بەهێز بکاتەوە. بۆ هەموو ئەمانە مەجال هەیە. بەڵام چەندە سەرکردایەتیی کورد دەتوانێت ئەو کارە بکات یان خێر... لە بەر ناکۆکیی ناوخۆ و هەندێک ناکۆکیی ناو حیزب نازانم تا چەند ئەوە دەکرێت.
*دیمانە: حەسەن ساڵحی
Your Comment