15 چه‌کداری داعش له‌ ئه‌نبار کوژران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزه ئه‌منییه‌‌کانی عێراق توانییان له دوو‌ ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازدا 15 چه‌کداری گرووپی تیرۆریستیی داعش له‌ ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته‌ بکوژن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق بڵاوی کرده‌وه‌ له‌ بیابانه‌کانی پارێزگای ئه‌نبار له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی هێزه‌کانی دژه‌تیرۆری عێراق و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان شه‌ش چه‌کداری داعش که‌ پشتێنی بۆمبڕێژکراویان به‌ستبوو کوژراون.

هاوکات قه‌تری عوبه‌یدی سه‌رکرده‌یێکی حه‌شدی عه‌شایری له‌ پارێزگای ئه‌نبار به‌ ماڵپه‌ڕی عه‌هد نیووزی گوتووه‌: هێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌کانی عێراق له‌ پلانداڕێژی شانه‌یێکی نوستووی داعش ئاگادار کرانه‌وه‌ که‌ ده‌یانویست کرده‌وه‌ی تیرۆریستی بۆ سه‌ر هێزه‌کانی باکووری شاری سنووریی ڕه‌بته‌ له‌ باشووری ڕۆژئاوای ئه‌و پارێزگا ئه‌نجام بده‌ن هه‌ر بۆیه‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی پێشگیرانه‌یان بۆ سه‌ر ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ ئه‌نجام دا که‌ له‌ ئه‌نجامدا توانییان به‌ بێ ئه‌وه‌ی خه‌سارێکیان به‌ر بکه‌وێت 9 چه‌کداری ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بکوژن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌وم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53828

Your Comment

You are replying to: .
captcha