بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە و تیایدا ڕایگەیاند کە هێزەکانیان بە پاڵپشتیی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای عێراق توانیویانە دوو بنکەی داعش لە گوندی وادی خناجر لە ناوچەی ڕەشاد سەربە پارێزگای کەرکووک بدۆزنەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، لەو دوو بارەگایەدا کەرەستەی جەنگی و چەک و خۆراک حەشار درا بوو کە لەلایەن پۆلیسی فیدراڵەوە بە تەواوێتی لەناو بران.
لەماوی چەند مانگی ڕابردوودا، جموجووڵی ئەندامانی داعش لە ژمارەیێک لە ناوچەکانی عێراق بەتایبەت کەرکوک، نەینەوا، دیالی و سەلاحەدین زیادی کردووە و هەفتەی ڕابردوو چەند هێزی پۆلیسی عێراق لە هێرشێکی داعشدا کوژران و بریندار بوون.
فەرماندەکانی پێشمەرگە جەخت دەکەنەوە کە تەنها ڕێگای ڕێگری کردن لە داعش بەڕێوچوونی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەنێوان هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment