سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە: کورد پارێزگاری سەرەکیی دیموکراسییەتە لە تورکیا

بەشی تورکیا- سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا وتوویەتی کوردەکان کەسی سەرکین بۆ پارێزگاری کردن لە دیموکراسییەت لە تورکیا.

کوردپرێس:

فاتیمە کورتولان سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە هەڵوێستی کورد و هەدەپە لە هەڵبژاردنەکەی 23ی جوونی 2019 لە ئەستەنبوڵ کرد و ڕایگەیاند: کوردەکان بەردەوام پشتگیریی دیموکراسییەتیان کردووە و ئەم دۆخەی ئێستای تورکیاش بە ئۆتۆریتەی دەسەڵات ناگۆڕدرێت.

ناوبراو گوتیشی: کورد بەردەوام کەسی سەرەکی بووە بۆ پارێزگاری کردن لە دیموکراسیەت و دادپەروەری و ئاشتەوایی.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە پەرلەمانی تورکیا ئاشکراشی کرد: ئەردۆغان لە میتینگێکی حیزبەکەی خۆیدا وتوویەتی "زگیان تێر دەکەین و پێویستییەکانیان چارەسەر دەکەین بەڵام بەوەشەوە دەنگمان نادەنێ". باش تێناگەم ئایا ئەردۆغان ئەوەی بە ئێمەی کورد وتووە یان مەبەستی هەموو پێکهاتەکانی تورکیا بووە بەڵام هەر لێرەوە دەیڵێم با بزانن ئەوە کۆمەڵگایە کە هەوڵ دەدات چاوی ئێوە تێر بکات.

News Code 53807

Your Comment

You are replying to: .
captcha