حوکمی ده‌ستگیرکردنی 249 فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌رکرا

به‌شی تورکیا- سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی کۆمار له‌ ئه‌نقه‌ره‌ که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ڕێکخراوی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) ده‌کات فه‌رمانی به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تورکیا داوه‌ که‌ 249 فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیای ده‌ستگیر بکه‌ن.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتووه‌ سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی کۆمار له‌ ئه‌نقه‌ره‌ که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ڕێکخراوی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) ده‌کات فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی 249 فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیای بۆ هێزی ئه‌منی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری تورکیا ده‌رکردووه‌ و ئه‌و هێزانه‌ چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی به‌ربڵاویان له‌ 42 پارێزگای تورکیا ئه‌نجام داوه‌ که‌ ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ ئه‌نقه‌ره‌ بووه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتییه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ پێنج لێكۆڵینه‌وه‌ی جیا هه‌یه‌ له‌باره‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی بۆ كاندیدی كارمه‌ندی پیشه‌یی كراوه‌ له‌ ساڵانی 2010، 2011، 2012 و 2013 به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی كارمه‌ند بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ 275 كه‌س له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌وه‌ دامه‌زرێندراون که‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری فه‌تحوڵڵاچییه‌کان بووه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا باس له‌وه‌ کراوه‌ که‌ به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوان ئۆپه‌راسیۆن له‌ 42 پارێزگا ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ئه‌نقه‌ره‌ بووه‌ و تا ئێستا پۆلیسی تورکیا 78 كه‌س له‌ گومانلێكراوانی ده‌ستگیر کردووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53801

Your Comment

You are replying to: .
captcha