هاووڵاتییێکی کورد لە ڕێی گیاکەندندا گیانی لە دەست دا

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- سێ هاووڵاتیی کوردی ناوچەی شنۆ کە بۆ گیاکەندن ڕوویان لە ناوچە سنوورییەکان کردبوو بەهۆی ڕووداوی ئوتۆمبیلەوە تووشی حادیسە بوون و بەک لەو هاووڵاتییانە گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس فەخرەدین مام عەلی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سوور لە شاری شنۆ ڕایگەیاند: بە تەلەفون هەواڵی کەوتنەخوارەوەی ئوتومبیلێکمان پێگەیشت کە بۆ گژوگیاهێنان ڕوویان لە دەوروبەری سنوور کردبوو و ئوتومبیلەکەیان لە هەڵدێر کەوتبووە خوارەوە.

ناوبراو زیادی کرد: دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتن ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران و دەرکەوت کە سێ هاووڵاتیی شاری شنۆ ڕوویان کردبوویە کوێستان بۆ کۆکردنەوەی گژوگیا بەڵام ئوتومبیلەکەیان لە دۆڵی تاڵەجەڕ دەکەوێتە خوارەوە و یەک لەو هاووڵاتییانە دەستبەجێ گیانی خۆی لە دەست دەدات.

دۆڵی تاڵەجەڕ ناوچەیێکی کوێستانیی سیحراوییە هەموو ساڵێک هاووڵاتییان بە لێشاو ڕوو لەو ناوچەیە دەکەن و گژوگیای خۆجێیی کۆ دەکەنەوە و ساڵانە بەڕێژەیێکی زۆر ڕێواس و یچک و خوژە و مەنێ و هەموو جۆرە گیایێکی دەرمانی و خۆجێیی لەو ناوەجەیەوە دەهێنرێتە بازاڕەکانی سەوزە و مێوە و گیافرۆشییەکان.

News Code 53779

Your Comment

You are replying to: .
captcha