بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی ئاسۆشیتدپرسی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری چەند سەرچاوەیێکی ئاگاداری عێراقییەوە ڕایدەگەیێنێت مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا داوای لە عێراق کردووە یان بێ لایەنی هەڵبژێرێت یان پاڵ بە ئەمریکاوە بدات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دوو بەرپرسی عێراقی کە نەیانویستووە ناویان بدرکێندرێت بە ئاسۆشیتدپرسیان وتووە: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەو ڕاپۆرتانە نەکردووە کە هەواڵگریی ئەمریکا بەدەستی گەیشتووە و باسی لە بوونی مەترسی لەسەر هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق کردووە. بەڵام بەشێوەیێک ئاماژەی بە مەترسییەکان کردووە.
ئەم دوو بەرپرسە عێراقییە هەروەها بە ئاسۆشیتدپرسیان وتووە کە پۆمپیۆ بە بەرپرسانی عێراقی-ی ڕاگەیاندووە کە واشنتن داوا لە عێراق ناکات کە لە شەڕدا پاڵ بە ئەمریکاوە بدات بەڵام دەبێت دژی ئەو وڵاتە نەوەستێتەوە واتا عێراق دەبێت بێ لایەن بێت.
ئەم هەواڵدەرییە لە ڕاپۆرتەکەیدا هەروەها لەزاری سێ بەرپرسی ئەمریکییەوە دەڵێت: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بەرپرسانی عێراقی وتووە کە واشنتن مافی بەرگری کردنی لەخۆی-ی هەیە و ئەگەر هێرش بکرێتە سەر هێز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە یان هاوپەیمانەکانی ئێران لە عێراق، ئەمریکا کەڵک لە مافەکەی خۆی وەردەگرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment