بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژانی 24، 25 و 26ی ئەم مانگە لە شاری ئەمستەردامی هۆڵەندا فستیڤاڵی کورتە فیلم و فیلمی کوردی بە ئامادەبوونی زیاتر لە 10 فیلم بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی بەرنامەداڕێژراوەکەی کاربەدەستانی فستیڤاڵەکە لە ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوەچوونی میهرەجانەکەدا زیاتر لە 10 فیلم و کورتە فیلم بۆ لایەنگرانی فیلمی کوردی لە شاری ئەمستەردام بڵاو دەکرێتەوە.
ژمارەیێک لەو فیلمانە کە بڵاو دەبنەوە بریتین لە ئاوازی باکوور، ڕادیۆ کۆبانێ، مسی بەغدا، مانگی بەفرانبار، زاگرۆس، گۆرانییەکانی دایکم، زێڕ، خانووکان بە دەلاقەی بچووکەوە، گوڵان و خانووی بێ سرمیچ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment