کوردپرێس: لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە لەبارەی سووتاندنی کێڵگە کشتوکاڵییەکانی خانەقین فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق دەڵین خانەقین رووبەڕووی دۆخێكی مەترسیدار بووەتەوە، هەندێک لایەن و دەستی نادیار کار بۆ تێکدانی رەوشی خانەقین دەکەن. ئەو دەست و لایەنانە بە ئەنقەست کێڵگەی جووتیارانی خانەقین دەسووتێنن و زیانیان پێدەگەینن.
فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق بەپێویستی دەزانن سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان "کار بۆ هەڵگرتنی ئەو ستەمە بکەن لەسەر خەڵکی خانەقین هەیە". ئەوان هەروەها جەخت لەوە دەکەنەوە کە بەردەوام بوونی دۆخی خانەقین رەنگە ببێتە هۆی ئاوارەبوونی بەکۆمەڵی خەڵکەکەی.
ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی پەرلەمانی عێراق:
لای هه‌مووان ئاشكرایه ده‌ستی تیرۆر و به‌شێک له‌لایه‌نه نه‌ناسراوه‌كان، له هه‌وڵی تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری خانه‌قین و گونده‌كانی دهوربهریدان، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نانه مه‌به‌ستیانه زیان و ئازار به هاووڵاتییان و جووتیارانی ناوچه‌كه بگه‌یێنن.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌م هه‌وڵه تاوانكارییانه، زیاتر له 40 هاووڵاتی مه‌ده‌نی و كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌هید بوون و زیانی ماددی زۆریش بهناوچهكهش گه‌یێندرا. ئه‌م تاوانبارانه به‌مه‌ش نه‌وه‌ستان، به‌ئه‌نقه‌ست ئاگریان له به‌رووبوومی جوتیاران به‌ردا و بۆمبڕێژیان كرد و به‌هۆیه‌وه له ماوه‌ی ههفتهیێكدا چوار كه‌س شه‌هیدبوون، یه‌كێكیان مامۆستا بوو.
ئێمه له‌كاتێكدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كرده‌وه تاوانكارییانه و پیلانه نه‌گریسانه ده‌كه‌ین كه پێكه‌وه ژیان و سه‌قامگیری ئه‌م شاره ده‌كاته ئامانج، به‌گرنگی ده‌زانین سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بێنه سه‌ر هێڵ و گشت رێوشوێنه پێویسته‌كان بگرنه‌به‌ر بۆ رێگری كردن و كۆتایی هێنان به‌م جۆر و سته‌مه سه‌پێندراوه‌ی كه شاره‌كه و خه‌ڵكه‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج.
دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه.... ئه‌م چه‌ند رۆژه شاری خانه‌قین به‌دۆخێكی تایبه‌تی زۆر مه‌ترسیدار تێده‌په‌ڕێت و ئه‌گه‌ری كۆچی به‌كۆمه‌ڵ و ده‌ستبه‌رداربوونی جووتیاران بۆ زه‌ویوزاره‌كانیان له ئارادایه، ئێمه‌ش وه‌ک نوێنه‌رانی گه‌ل له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌م راستیانه بۆ خه‌ڵک ئاشكرا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان دەرک به راستییه‌كان بكه‌ن و هه‌مووان به‌شداربن له به‌رپرسیارێتیی یاسایی بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی به‌په‌له و رزگاركردنی خه‌ڵک و ناوچه‌كه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment