لە خانەقین داعش ئاگر لە 400 دۆنم گەنم و جۆ بەردەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامانی داعش400 دۆنم کێڵگە کشتوکاڵییەکانی گەنم و جۆ لە چەند گوندێکی ناوچە کوردنشینەکانی خانەقین دەسووتێنن.

کوردپرێس: تەلەفیزیۆنی ڕووداو ڕایگەیاند داعش هەندێک وێنەی بڵاو کردۆتەوە کە چەند ئەندامێکی رێکخراوەکە لە وێنەکاندا دەردەکەون کە ئاگر لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان بەردەدەن و لەسەر لافیتەکانایان نووسراوە: "سووتاندنی کێڵگەی هەڵگەڕاوان لە خانەقین".

جووتیارانی خانەقین باس لەوە دەکەن کێڵگەکانیان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەسووتێندرێن و زیانی زۆریان پێگەیشتووە.

چەند چەکدارێکی نەناسراو کە دانیشتووانی ناوچەکە بە داعش ناویان دەبەن ، زیاتر لە 400 دۆنم گەنم و جۆی گوندەکانی دارا، موبارەک و مێخاسی خانەقینیان سووتاند. بەگوتەی گوندنشینان، لەکاتی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکەش، ئەو چەکدارانە تەقەیان لێکردوون.

دووبارە دەرکەوتنەوەی داعش لە ناوچەکە و هەوڵی سووتاندنی دەغڵودانی جووتیارانی ناوچەکانی نزیک جموجۆڵی داعش لە نەینەوا، کەرکووک و دیالە وایکردووە، هەندێک جووتیار پێش وەرزی دروێنە، گەنم و جۆیان بدوورنەوە.

جووتیارێکی عه‌ره‌ب دەڵێت: "100 بۆ 150 ملیۆن زیانمان پێگه‌شتووه‌، هێشتا رووپێویمان نەکردووە، بەڵام رووبەرێکی زۆر سووتاوە، گه‌نمه‌كه‌مان هێشتا سه‌وزه‌ و ده‌یدوورینه‌وه،‌ دەیدوورینەوە چوونكه‌ ماندووین و زیانمان پێگه‌شتووه‌، خاوه‌ن قه‌رزیش داوای قه‌رزمان لێده‌كات''.

لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا، بەهۆی هێرشەکانی داعش و گرژییەکانی ناوچەکە دەیان گوند لە سنووری خانەقین چۆڵکراون، بەشێوەیێک کە تاوەکوو ئێستاش 27 گوندیان ئاوەدان نەکراونەتەوە.

هەرچەند ئامارێکی ورد لەسەر ژمارەی چەکدارانی داعش لە خانەقین نییە، بەڵام بەپێی زانیارییه‌ هه‌واڵگریه‌كان، تەنیا لە چەند رۆژی رابردوودا، گرووپێکی 17 کەسی داعش دزەیان کردووەتە باخەکانی گوندی شێخ بابا لە سنووری شارۆچکەی گوڵاڵە.

له‌ 10 رۆژی رابردوودا، بە تەقەی راستەوخۆ یان بۆمبی چێندراوی چەکدارانی داعش لە سنووری خانەقین، سێ هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53750

Your Comment

You are replying to: .
captcha