به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 1ی مانگی مه‌ی 2019 ناوی زانکۆ براوه‌کانی ئاسیا له بواره جۆراوجۆره‌کان ڕاگه‌یێندرا که له 21 وڵات و ناوچه‌وه ڕکابه‌رییان به‌یه‌که‌وه ده‌کرد.
زانکۆی که‌رکووک له به‌شی پشتیوانی له خوێندکار وه‌ک زانکۆی براوه‌ی ئاسیا ده‌ستنیشان کرا.
هۆکاری هه‌ڵبژاردنی زانکۆی که‌رکووک وه‌ک زانکۆیێکی براوه‌ی ئاسیا به‌م بۆنه‌یه که ئه‌م زانکۆیه له دۆخی ئاسایی‌دا نزیکه‌ی 25 هه‌زار خوێندکاری هه‌یه به‌ڵام له ساڵی 2014 تا ساڵی 2019 خوێندکارانی 7 زانکۆی عێراقی قبووڵ کرد که به بۆنه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی داعشه‌وه زانکۆکانیان داخرابوو و ئه‌م بابه‌ته‌ش بوویه‌هۆی ئه‌وه‌ی که ژماره‌ی خوێندکارانی ئه‌و زانکۆیه بۆ زیاتر له 50 هه‌زار که‌س به‌رز ببێته‌وه.
عه‌باس حه‌سه‌ن ته‌قی سه‌رۆکی زانکۆی که‌رکووک ئاماژه به‌وه ده‌کات که زانکۆکه سه‌نته‌رێکی تازهدامهزرێندراوه که له ساڵی 2003دا کراوه‌ته‌وه و پشتیوانیی ئه‌م زانکۆیه له خوێندکاری ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی داعشی به گرنگ وه‌سف کرد و گوتیشی که من پێم وانییه زانکۆیێکی دیکه له جیهاندا ببێت که 50 هه‌زار خوێندکاری له ژێر ده‌ستی داعش ڕزگار کردبێت.
مامۆستایانی زانکۆی که‌رکووک به‌و گۆڤاره‌یان ڕاگه‌یاندووه: خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی زانکۆ ئیمکاناتی دارایی و خانووی خۆیانیان ڕاده‌ستی 50 هه‌زار خوێندکار کردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا زۆربه‌ی خوێندکاران نه‌ک هه‌ر پڕۆسه‌ی خوێندنیان به‌ره‌وڕووی کێشه نه‌بێته‌وه به‌ڵکوو بتوانن بڕوانامه‌ی خوێندن وه‌ربگرن و بۆ پارێزگای نێشته‌جێبوونیان بگه‌ڕێنه‌وه.
به‌رپرسانی زانکۆی که‌رکووک ڕایانگه‌یاندووه که له ئێستادا دۆخی زانکۆکانی عێراق بۆ حاڵه‌تی ئاسایی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و زانکۆی که‌رکووک 26 هه‌زار خوێندکاری هه‌یه.
سه‌رچاوه: گۆڤاری تایمز هایر ئێجووکهیشن
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment