کوردپرێس: دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان له وتووێژێکدا لەگەڵ دهنگی ئهمریكا دهڵێت: هەشت هەزار ڕۆژنامەنووس لە هەرێمی کوردستان هەیە وای لێهاتووە کە بەپێی یاسای کاری ڕۆژنامەوانی ئازادیێکی زۆر دراوە بەو بوارە وای لێهاتووە ڕۆژنامەنووسان لەکاری خۆیان دەرچوون و شارەزاییێکی باشیان نیە.
ناوبراو درێژەی دا: ئێمە کێشەی ئەوەمان هەیە کە ڕۆژنامەنووسان شارەزایی تەواویان نیە و باکگراوندی یاساییان نیە و بوون بە ڕۆژنامەنووس لە هەرێمی کوردستان کارێکی زۆر ئاسانە بەبێ ئەوەی هیچ ڕەزامەندی ئاڵۆزی هەبێت هەتا مۆڵەتیشی پێویست نیە و خوێندەواری باش-یشی پێویست نیە کە ئەوەش بەداخەوە "ئینعکاسی" کردووە لەسەر دۆخی ڕۆژنامەگەری وە نەشارەزابونی ئەم ڕۆژنامەنووسانە بەڕاستی تاڕادەیێک کێشەی دروست کردووە، كهدهڵێم خوێبندهواری باشی نیه، واته دەرچووی ئامادەیی یا سەرەتاییە بۆتە ڕۆژنامەنووس واتە خەڵکی بێ بڕوانامە، ئەم نەشارەزاییەی ڕۆژنامەنووسان و ژمارەی زۆریان تا ڕادەیێکی زۆر هۆکاری پێشێلکاری بووە بەرامبەریان، چوونکە پیشەیی نەبوون، ئێمە لە دادگاکانی کوردستان زۆر سکاڵامان هەیە کە ڕۆژنامەنووس تێیدا تاوانبار بووە.
دهربارهی نهبوونی دادگای تایبهت به ڕۆژنامهنووسان، زێباری دهڵێت: تا ئێستا نەک لەسەر ئاستی دەسەڵاتی دادوەری بەڵکوو لەسەر ئاستی پەرلەمانیش باس نەکراوە چوونکە پێویستی پێ نەبووە کاری ڕۆژنامەوانی بەرفراوانە ناکرێت بەتەنها لە ناوچەیێک ئەو دادگایە بکرێت ئێمە مەبەستمانە هەموو دادوەرەکان ئاگاداری یاسای کاری ڕۆژنامەوانی بن."
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment