کوردپرێس: لە ئێستادا شاسوار عەبدولواحید لە دادگاى سلێمانیە و لەلایەن دادوەرەوە لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا دەکرێت و پارێزەرەکەشى لەگەڵدایە.
لە پەیامێکیشدا پێش ئەوەى بچێتە بەردەم دادوەر، شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند: ئەوەی ئەوان و هاوڕێکانیان دەیچێژن باجی هەڵوێستەکانیانە نەک هەڵە.
ناوبراو باسی لەوەش کردووە، زۆرێک هەن هەڵەی گەورە و تاوانی گەورەیان کردووە، بەڵام ئازادانە دەسووڕێنەوە لەم وڵاتەدا.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا شاسوار عەبدولواحید دەڵێت " لە جاران بەهێزتر دەبن و کۆڵ نادەن، ئەوەی ئەوان بیری لێ دەکەنەوە چەند ساڵێکی ترە، نەک ئەم وێستگە کاتییە بچووکانەی ئێستا، وەک خۆی دەڵێت ئەمانە تێدەپەڕێت، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ مێژوو و بۆ داهاتوو، راستی و خاوەن هەڵوێستییە".
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment