لەهێرشێکی ئاسمانیدا بەرپرسی قەناس بەدەستەکانی داعش کوژرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی ئەمنی عێراق کوژرانی سێ چەکداری داعش و بەرپرسی قەناس بەدەستەکانی رێکخراوەکە لە هێرشێکدا لە قەزای دووبزی سەر بە پارێزگای کەرکووک راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردوەتەوە، بە پشتبەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی ورد لە وەزارەتی ناوخۆ بەهاوکاری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان درەنگانی شەوی رابردوو دوو هێرش لەرێگەی فڕۆکەی F16ەوە کرایە سەر مۆڵگەکانی داعش لەزنجیرە چیای مامە لە قەزای دووبزی سەر بە پاریزگای کەرکووک.

ئاشکراشی کردووە، لەو دوو هێرشەدا چوار چەکداری داعش کوژراون کە یەکێکیان بەرپرسی قەناس بەدەستەکانی کەرکووکی رێکخراوەکە بووە.

جەختی لەوەشکردوەتەوە، هەڵمەتەکانمان بۆ لەناوبردنی پێگە تیرۆرستییەکان بەردەوام دەبێت، و مردنیش چارەنووسی هەموو تیرۆرستان دەبێت.

News Code 5371

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha