به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی ماینیچیی ژاپۆن له ڕاپۆرتێکدا سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی به هاووڵاتییان ڕایگه‌یاند: هه‌ر ساڵ 10 هه‌زار که‌س داوای مافی په‌نابه‌رێتی له وڵاتی ژاپۆن ده‌که‌ن به‌ڵام که‌متر له یه‌ک له‌سه‌دی ئه‌و که‌سانه مافی په‌نابه‌رێتییان پێده‌درێت و ئه‌و که‌سانه‌ش که مافی په‌نابه‌رێتییان پێ‌نادرێت نه‌ک هه‌ر پاسه‌وانییان لێ ناکرێت به‌ڵکوو ده‌خرێنه زیندانه‌وه.
به‌ڵام له‌م نێوانه‌دا کورده‌کان دۆخێکی خراپتریان هه‌یه چوونکه زۆربه‌ی ئه‌و کوردانه‌ی که داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ژاپۆن ده‌که‌ن هاووڵاتیی تورکیان و ده‌وڵه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی په‌یوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ وڵاتی ژاپۆن له‌مپه‌رێکی جیدی بۆ ناڕازییانی کورد ده‌بێت که ده‌یانهه‌وێت ژیانێکی باشتر له ژاپۆن وه‌ده‌ست بێنن.
میدیاکانی ژاپۆن ڕایده‌گه‌یێنن که نزیکه‌ی 2 هه‌زار هاووڵاتیی کوردی تورکیا له ده‌یه‌ی 1990 و به دوای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی پڕۆسه‌ی داواکردنی کورده ناڕازییه‌کان چوونه‌ته ژاپۆن به‌ڵام به سه‌ختی ده‌توانن مافی شارۆمه‌ندی ژاپۆن وه‌ربگرن.
محه‌مه‌د چۆلاک هاووڵاتییێکی کوردی تورکیایه که نه‌ک هه‌ر به توندی داوای مافی په‌نابه‌رێتییه‌که‌ی ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه به‌ڵکوو له مانگی جانیڤێری ڕابردوودا له زینداندایه. ناوبراو داوای مافی په‌نابه‌رێتی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوژینی ته‌مه‌ن 37 ساڵ و سێ منداڵه کوڕه‌که‌ی که له‌لایه‌ن تورکیاوه داوا کراون ڕزگار بکات و مافی په‌نابه‌رێتیی ژاپۆن وه‌ربگرێت.
محه‌مه‌د چۆلاک و بنه‌ماڵه‌که‌ی که له ساڵی 2004وه له ژاپۆنداندان هێشتا نه‌یانتوانیوه ڕه‌زامه‌ندیی ده‌وڵه‌تی ژاپۆن بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی وه‌ربگرن. هه‌ڵبه‌ت هیوایێکیش له‌مباره‌وه له‌ئارادا نییه چوونکه ژاپۆن له نێوان 7 وڵاتی ئه‌ندامی گرووپی جی 7دا به وڵاتێک ده‌ناسێندرێت که په‌نابه‌رێکی که‌م وه‌رده‌گرێت و ئه‌وه‌ش که‌متر له یه‌ک له‌سه‌د به‌راورد ده‌کرێت.
پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی محه‌مه‌د به ڕۆژنامه‌ی ماینیچی ڕاگه‌یاندووه که به شێوه‌ی مامناوه‌ند له ئاستی جیهاندا نزیکه‌ی 37 له‌سه‌دی په‌نابه‌رانی تورکیا ده‌توانن مافی په‌نابه‌رێتیی وڵاتان به‌ده‌ست بهێنن به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا هیچ هاووڵاتییێکی کوردی تورکیا نه‌یتوانیوه مافی په‌نابه‌رێتی له وڵاتی ژاپۆن وه‌ربگرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment