کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 29ی کانوونی یەکەمی 2020 حەسن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی رەوانەی پەرلەمانی عێراق کرد و پرۆژەکە ئێستا لە پەرلەمانە.
له پرۆژهكهدا پشكی ههرێمی كوردستان به 13 ترلیۆن و 904 ملیار دینار دیاریكراوه. كه 10 ترلیۆن و 912 ملیارو 627 ملیۆن و 512 هەزار دینار، وهك بودجەی بەكاربردن و 2 ترلیۆن و 991 ملیارو 384 ملیۆن و 940 هەزار دیناریش وهك بودجەی سەرمایەگوزاری دانراوه.
شایانی باسە ماددەی 11ی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق له چهند بڕگهیێک پێكدێت و تایبهته به ههرێمی كوردستان.بەو پێیەش لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراقدا هەرێمی كوردستان پابەند كراوە بەوەی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی عێراق بكات.
له بڕگەی یەكەمدا هاتووه: شایستە داراییەكانی نێوان حكوومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان لەماوەی ساڵانی 2004 بۆ 2020 پاكتاو دەكرێت، ئەوەش دوای ئەوەی دیوانی چاودێریی داراییی عێراق بەهەماهەنگیی دیوانی چاودێریی داراییی هەرێم وردبینیی تێدا دەكات.
له خاڵی "ا"ی بڕگهی دووهمدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەند كراوه بە رادەستكردنی (250 هەزار) بەرمیل نەوتی خاو، بەو نرخەی كە كۆمپانیای سۆمۆ دەیفرۆشێت، ئەو بڕە نەوتەی كە دەمێنێتەوە بەكاردەهێنرێت بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیی ناوخۆی هەرێم و خەرجی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتەكەی هەرێم.
له خاڵی" ج" ئاماژه بهوه كراوه، ئەگەر هەرێمی كوردستان پابەند نەبوو بە بڕگەی 1، واتە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رادەست نەكرد، وەزارەتی دارایی ئەو بڕە پارەیە لە پشكی هەرێم دەبڕێت.
Your Comment