کوردپرێس:
به گوێره‌ی نووسراوێکی فه‌رمی که نێچیرڤان ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران واژۆی له‌سه‌ر کردووه، فه‌رمان کراوه به "گواستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی ٢٨ فه‌رمانبه‌ر و ڕاوێژکار و شۆفێر"ی سه‌ر به یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان که له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم فه‌رمانبه‌ر بوون.
له‌و نووسراوه‌دا که له ڕێکه‌وتی 12ی ئایاری 2019دا و به ژماره‌ی 319 وێنه‌یێکی ئاراسته‌ی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم کراوه، وه‌ڵامی نووسراوی ژماره 178ی ڕێکه‌وتی 24ی نیسانی 2019ی دیوانه که وه‌ک فه‌رمان له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆکی دیوان نێچیرڤان ئه‌حمه‌د کراوه و فه‌رمان کراوه به "ئیحاله‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی سه‌ر به یه‌کێتی بۆ خانه‌نشینکردن."
هاوکات هه‌ر به گوێره‌ی نووسراوه‌که‌ی سه‌رۆکی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، که سه‌رجه‌م کاربه‌ده‌سته‌کانی یه‌کێتی سه‌ر به سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی لێ ئاگادار کراوه‌ته‌وه؛ كۆی فه‌رمانبه‌رانی یه‌كێتی له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم دابه‌ش كراون به سه‌ر وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه‌کانی حكوومه‌تی هه‌رێم.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment