کوردپرێس: غه‌یاس سوورچی وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی بهSNNی ڕاگه‌یاند: "شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر 12:30 ژماره‌یێک له تیرۆریستانی داعش ههڵیانكوتاوهتهسهر ماڵی موختاری هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ئه‌ل مهئمون و تل ڕومان، له‌ناوچه‌ی كه‌وادر كه كه‌وتۆته به‌ری ڕاستی شاری موسڵ، له‌ئه‌نجامی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌نه‌دانی موختاره‌كه، سێ كه‌س له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان كوشتوه".
ناوبراو وتیشی:"شه‌ڕێكی زۆر له‌نێوان ئه‌و چه‌كدارانه و موختاره‌كه ڕوویداوه، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام تیرۆریستان موختارهكهشیان گرتووه و به‌فیشه‌ک كوشتویانه له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه‌دا كه دوانیان منداڵن و له‌خوار ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵه‌وه‌ن".
غه‌یاس سوورچی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "جگه له‌كوشتنی ئه‌و چه‌ند هاوڵاتیه، دوو كه‌سی دیكه‌شیان هه‌ر له ئه‌ندامانی هه‌مان ئه‌و خێزانه بریندار كردووه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment