کوردپرێس: لە دیدارێکدا، کە جۆی هود هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمهریکا لە عێراق و جەنەڕاڵ پۆڵ لاکامیرا فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و ستیڤن فاگن کونسوڵی گشتی ئەمهریکا لە هەولێر و ژمارەیێک راوێژکار و بەرپرس ئامادەبوون، پەرەسەندنە سیاسی و ئابوورییەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەمریکا تاوتوێ کرا.
مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وێڕای تیشکخستنە سەر رۆڵی کارای هەرێمی کوردستان لە شەڕی تیرۆریستان و سەقامگیری عێراق و راگرتنی پەیوەندی هاوسەنگ لە ناوچەکە، هاوکات ئاماژەی بە هۆکاری کێشە و ناسەقامگیری ناوچەکە بە گشتی دا و جەختی لە بایەخی دیالۆگ و گفتوگۆی جدی بۆ چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتییەکان کردەوە.
هەر لەو دیدارەدا پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر تاوتوێ کرا و روون کرایەوە، کە گفتوگۆکان بۆ کۆی کێشەکان لەنێوان هەردوولا بە ئاڕاستەی دۆزینەوەی چارەسەری درووست بەردەوامن و بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە.
لەلای خۆیەوە بەرپرسی نووسینگەی کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لە وەزارەتی دەرەوە جەختی لەوە کردەوە، کە لێکتێگەیشتن و نزیک بوونەوەی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ کێشە و پرسەکان یارمەتیدەر دەبێت لە بەدیهاتنی سەقامگیری و ئاشتەوایی لە عێراق و ناوچەکە و رایگەیاند: وڵاتەکەی لە یارمەتیدانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment