سەرکردەیێکی هەسەدە: داخوازییەکەی ئۆجەلان تاوتوێ دەکەین

بەشی سووریا- سەركردەیێكی هێزەكانی سووریای دیموكرات وەڵامی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكەی دایەوە، كە داوای لە هێزە كوردییەكانی سووریا كردبوو هەوڵی چارەسەری دوور لە شەڕ بدەن.

کوردپرێس: لەمبارەیەوە ریاز دەڕاڕ هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات كە باڵی سیاسیی هێزەكانی سووریای دیموكراتە، بە باسنیوزی راگەیاند كە چاوەڕوان دەكەن تا دڵنیا ببنەوە لە راستی پەیامەكەی ئۆجالان.

دەڕاڕ هەروەها گوتی كە ئەوان كەمتەرخەمیان نەكردووە لە داواكردنی وتوێژ، لەبەرئەوەی ڕێگەچارەی سیاسی پێویستی بە تێگەیشتنی بەرژەوەندییەكانی هەموو لایەنەكان هەیە.

ئۆجالان لە ساڵی 2011ەوە بۆ یەكەم جار لەم هەفتەیەدا لەگەڵ پارێزەرەكانی كۆبووەتەوە و لە ڕێگەی ئەوانیشەوە پەیامێكی ناردووە، كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاو كرایەوە و بەشێكی تایبەت بوو بە هێزەكانی سووریای دیموكرات، تیایدا ئۆجالان داوای لێ كردوون هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارە لەناو سووریا بدەن لەبری ململانێ، هەروەها مەترسیە ئەمنیەكانی توركیاش لەبەرچاو بگرن.

دەڕاڕ لە درێژەی لێدوانەكەیدا ئاماژەشی بەوە دا كە ئەوەی ئۆجالان گوتی، هەمان ئەو بەرنامەیە كە ئیدارەی خۆجێیی لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا جێبەجێی دەكات، كە بریتیە لە هەوڵدان بۆ چارەسەرێكی سیاسی وا كە كۆتایی بە كوشتار بێنێت لە سووریا.

گوتیشی وتاری پەیامەكەی ئۆجالان عاقڵمەندانە و هاوسەنگە، پێویستی بە كاردانەوەی ئەو لایەنانە هەیە كە ئاراستەیان كراوە و بریتیین لە هەردوو ڕژێمی سووریا و حكوومەتی توركیا.

سەركردەكەی هەسەدە گوتیشی هەسەدە كەمتەرخەمیی نەكردووە لە داواكردنی چارەسەری ئاشتی لە هەموو لایەنەكان و سووربوون لەسەر هێنانەدی چارەسەری دیموكراسیانە و گەڕانەوەی مافەكان بۆ خاوەنەكانیان. دووپاتیشی كردەوە "ئێمە بە زمانی هێز قسە ناكەین، بەرگری كردنیشمان تەنها هەڕەشەیە لەسەر تیرۆریستان، ئەمەش بەردەوام دەبێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53538

Your Comment

You are replying to: .
captcha