ڕۆحانی: میللەتی ئێران و عێراق خوازیاری قووڵتر بوونی پێوەندییەکانی نێوان وڵاتەکانیانن

بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری ئێران لە پێوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی وتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی نێوان تاران- بەغدا هەنگاوێکی گرینگە لە گەشەسەندنی پێوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتەکە و جەختی کردەوە میللەتی ئێران و عێراق خوازیاری قووڵتر بوونی پێوەندییەکانی نێوان وڵاتەکانیانن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆفیسی ڕاگەیاندنی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: سەرۆک کۆماری ئێران لە پێوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق خۆشحاڵیی خۆی لە بەهێز کردنی ئاسایش، سەقامگیری و یەکگرتووی لە عێراق دەربڕی و وتی: ئێمە بە هەموو تواناکانمانەوە بە دوای ئەوەداین کە پێوەندیی دۆستانە قووڵتر بکەینەوە ڕێێکەوتنی نێوانمان بەزووترین کات جێبەجێ بکەین.

لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری عێراق لە گفتوگۆی تەلەفۆنیدا وێڕای پیرۆزبایی کردنی هاتنی مانگی ڕەمەزان ڕایگەیاند: پێوەندیی ئێران و عێراق لەسەر بنەمای مێژوو و فەرهەنگ و بەرژەوەندیی هاوبەشی دوو وڵات بونیات نراوە و ئێمەش مکووڕین لەسەر گەشەپێدانی پێوەندییەکان.

سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها هەڵویستی ئێران و عێراقی لەسەر پرسی فەلەستین هاوشێوە وەسف کرد و وتی ئەرکی سەرشانی ئێمەیە یاوەری میللەتی زوڵم لێکراوی فەلەستین بین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53522

Your Comment

You are replying to: .
captcha