هەوڵەکانی هاوپەیمانان بۆ چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ دوایین پێشهاته‌كان و پرۆژه‌كانی چاكسازی پێشمه‌رگه‌ کرد.

کوردپرێس: به ‌سه‌رپه‌رشتیی كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی لیژنه‌ی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و بۆردی چاكسازی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی سه‌ر به ‌وه‌زاره‌ت‌ له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبونه‌وه‌کە‌دا‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دوایین پێشهاته‌كان و پرۆژه‌كانی چاكسازی پێشمه‌رگه‌ كرا، هاوكات تیمی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی هاوبه‌ش راپۆرتێكیان له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانیان بۆ پێشمه‌رگه‌ پێشكه‌ش كرد، به‌ڵینیاندا له ‌هاوكارییه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامبن.

له‌ كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا‌ بڕیاردرا له‌ مانگی ته‌ممووزی ئه‌مساڵ كۆبونه‌وه‌یێكی باڵا بۆ به‌ره‌وپێش بردنی پرۆگرامی چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجام بدرێت.

سەرچاوە: کوردستان24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53515

Your Comment

You are replying to: .
captcha