کوردپرێس:
بەپێی ئەو هەواڵەی تەلەڤزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردۆتەوە هەلیکۆپتەرە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بە چڕی بۆردوومانی گوندەکانی قەرەقۆری لە کوردستانی تورکیا و گوندی حەلەنیا لە سنووری شێروان مەزن لە مێرگەسۆر دەکەن.
شەڕەکە سەرەتا بە چەکی سووک بووە لە کاژێر 14:30 خولەک تاوەکوو 17:30 خولەکی رۆژی شەممە 4-5-2019 دواتر تورکیا بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکە دوو هەلیکۆپتەری کوبرای بەکارهێناوە و ئەمە بووەتە هۆی دڵەڕاوکێی زۆر بۆ خەڵکی ناوچەکە.
سوپای تورکیا دەڵێت ئەشکەوت، پەناگە، حەشارگە و جبەخانەکانی پەکەکە کراونەتە ئامانج. هەروەها هێزەکانی پاراستنی گەل، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بە ئەنجامدانی دوو هێرشی جیا دەکات بۆ سەر سوپای تورکیا. له دوایین راگهیێندراوی ههپهگهشدا هاتووه، دوای چالاكییه سهربازییهكانمان، سوپای توركیا به چهکی قورس و ههلیكۆپتهر بۆردوومانی چڕی ناوچهكهیان كردووه و زیانی زۆریان به سرووشتیی هەرێمی كوردستان گهیاندووه.
Your Comment