کوردپرێس:
ئەمڕۆ یەکشەمە 5ی ئایاری 2019 ڕژیمی زایۆنی بە مووشەک هێرشی کردە سەر پشتێنی غەزە و بەو بۆنەیەشەوە ژمارەیێک هاووڵاتیی مەدەنیی شەهید کران. سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند: "بە ساییی سەر پشتگیرییەکانی ئەمریکا و بێدەنگیی ژمارەیێک لە وڵاتانی ئیسلامییەوە تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنی بەرانبەر بە خەڵکی بێتاوانی غەزە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرە دەسێنێت."
مووسەوی ستایشی بەرخۆدانی خەڵکی فەڵەستینی کرد و داوای لە کۆمەڵگەی دەولی و دامەزراوە پێوەندیدارەکانی جیهانی کرد مشوورێکی خەڵکی فەڵەستین بخۆن و لە بەرانبەر تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیدا بێدەنگ نەبن.
لە ڕۆژی 5ی ئایارەوە پێکدادان لە نێوان فەڵەستینییەکان و ڕژێمی زایۆنی دەستی پێکردووە و بەو هۆیەشەوە تا ئەم کاتە 10 هاووڵاتیی فەڵەستینی شەهید و 80 کەسی دیکەش بریندار کراون.
Your Comment